سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

پەیامی سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ بەشداربووانی كۆڕی رێزگرتن لە حەسەنی قزڵجی

سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ یادی لەدایكبونی روناكبیر حەسەن قزڵجی پەیامێك ئاراستەی لیژنەی سەرپەرشتی رێزگرتن لە مامۆستا حەسەن قزڵجی دەكات.

دەقی پەیامەكە:

لەگەڵ سڵاو و ڕێز!
خوشحاڵم کە ئەو دەرفەتەم بۆ ڕەخسا هەرچند لە دورەوە، بەڵام هەستی خۆم بەرانبەر بە ئینسانێکی بلیمەتی کوردستان دەرببڕم. گەلێک سپاس بۆ سازدەرانی ئەم کۆڕی رێزگرتنە کە وەفایان بۆ تێکۆشەران و ئەدیبان شایانی رێزگرتنە. مامۆستا حەسەنی قزڵجی نە تەنیا تێکۆشەرێکی دێرینە کە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان کرد کە بۆ یەکسانی حەول بدات، بەڵکوو لە بواری ئەدەبیش خاوەنی جیگە و پێگەیەکی گرینگە. ئەو تەنزنوسێکی بە توانا بوو کە خەڵکی سادە و ساکاریش لە نووسینی تێدەگەیشتن، کاک حەسەنی قزڵجی لە ناو نووسەرانی کورددا سەبکی تایبەت بە خۆی هێنا و بوو بە ساحێب مەکتەب و شێوازێکی نوێ لە نووسیندا. هەر بۆیەش زۆر کەس بە عەزیزنەسیەنی کوردی دەزانن. بەڵێ ئەگەر سوارە و حەسەنیانیو… سوارچاک و پێشەنگی شیعری نوێی کوردی بوون، حەسەن قزڵجیش مامۆستای تەنزنوسی و سادەنووسین بوو.
لە بواری سیاسیش مامۆستا حەسەنی قزڵجی، وەک زۆری دیکە بێ هەڵە و پەڵە نەبوو، بەڵام حاشای لێناکرێ لە ناو چەپی کوردستاندا لەو رچەشکێنانە بە ئەژمار دێت کە بۆ دنیای بێ چەوسانەوە تێکۆشا، نیەتی پاک و ئینسانی هەبوو و لەسەر پەیمانی خۆشی راوەستاو و ڕاستگۆ بوو. بۆیە لەم بوارەشدا شایانی رێزگرتن و خۆشەویستییە. یادی بەرز و بەڕێز بێ.

عومەر ئێلخانیزادە
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٣. ١١. ٢٠١٦

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …