دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

پەیامی مەكتەبی سیاسی بۆ یادی لە دایكبوونی رۆشنبیرو سیاسەتوانی كورد حەسەنی قزڵجی

حیزبی شیوعی كوردستان بۆ یادی لەدایكبونی روناكبیر حەسەن قزڵجی پەیامێك ئاراستەی لیژنەی سەرپەرشتی رێزگرتن لە مامۆستا حەسەن قزڵجی دەكەن.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان لێژنەی سەرپەرشتی كردنی رێزگرتن لە مامۆستا حەسەن قزڵجی
سڵاوی گەرمی ئێمەو سەرجەم شیوعییەكانی كوردستانتان لێ بێت دەست خۆشەو ئافەرینتان لێ دەكەین بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆڕەو بەهیواین ئەمە ببێتە مایەی زیاتر بەرز راگرتن و زیندوو راگرتنی یادو شاكارە پڕ لە ماناو بەنرخەكانی مامۆستای نەمر حەسەن قزڵجی، كە بەڕاستی ئەو نووسەرو چیرۆك نووس و سیاسەتوانە خەباتگێڕەی گەلەكەمان زۆری بەسەر هەموومانەوە هەیەو شایانی ئەوەیە كە بە بەردەوامی یادی بكرێتەوەو لە ئاستی ئەو خزمەتە گەورەیەی لەبواری نیشتمانی و ئەدەبی و هزری پێشكەش گەلی كوردی كردووە هەموومان بەڕێزەوە بوەستین.

بەڕێزان: كەباس لە كۆماری كوردستانی جوانەمەرگ و خەبات و تێكۆشانی نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمی كاروانی شۆڕشی و بزوتنەوەی ئەدەبی و رۆشنبیری و فەرهەنگی گەلی كورد دەكەین، مامۆستا قزڵجی ناوێكی هەرەجوان و درەوشاوەی ئەو كاروان و بزوتنەوەیە دەبینین تاكو ئێستاش لەگەڵ بێت خەباتگێری و نووسین و شاكارە ئەدەبی و زمانەوانی و كۆمەڵایەتییەكانی وەكو هەوێن و سەر مەشقی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان بەزیندوویی ماوەتەوەو تاهەتایەش دەمێنێتەوە، هەربۆیەش داوا لە بەڕێزتان دەكەین كە بەناوی كۆڕی رێزگرتن لە مامۆستا حەسەن قزڵجی داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت كە سەرجەم مێژوویی خەبات و نووسینە ئەدەبی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی ئەو پیاوە خەم خۆرو پایە بەرزە لە كۆمەڵێك زنجیرە كتێبدا بەچاپ بگەیەنێرێت و هەروەها لە هەولێری پایتەختیش پەیكەرێك بۆ قزڵجی نیشتمان پەروەرو ئاڵا هەڵگری بیری رۆشنگەری دروست بكرێت و هەر لە ئێستاشەوە حزبی شیوعی كوردستان پاڵپشتی ئەو داوایەتان دەكات.
بەرزو بەڕێز بێت

یادو یادەوەری مامۆستا حەسەن قزڵجی
مەكتەبی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
16/11/2016

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …