رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دوێنێ هەینی سەبارەت بە دۆخی جەستەییو رۆحی “نازەنین راغری راتكلیف”، بەریتانیاییەكی بەڕەگەز ئێرانی كە بە پێنج ساڵ زیندان مەحكومكراوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی.
ئەم رێكخراوە لە زاری “ریچارد راتكلیف” هاوسەری نازەنین دەڵێت كە ناوبراو لە چەند هەفتەی رابردوو دۆخی تەندروستیو رۆحی بەرەو خراپی رۆیشتووەو بیرلەوەش كردوەتەوە كە لەزیندان خۆی بكوژێت.
بنەماڵەی نازەنین رایدەگەیەنێن كە باری تەندروستی ناوبراو روو لەخراپییە بەڵام بەرپرسانی زیندانی ئێڤین هەوڵی چارەسەری بۆ نادەن.
نازنین لەگەڵ كچە منداڵەكەی “گابریلا” لەكاتی سەردانكردنی بۆ ئێران لە رۆژی 15ی خاكەلێوەی ئەمساڵ لە تاران دەستگیركراو بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی رژیم بە 5 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.
پاسپۆرتی بەریتانی گابریلای كچی لەلایەن بەرپرسانی رژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوەو رێگەی چوونە دەرەوەی لە ئێران نیە.