پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

رووداوی مین دوو قوربانی لێكەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە دوو ناوچەی جیاجیای كوردستان ژنێك‌و كوڕێكی لاو بەتوندی برینداربوون.

رۆژی هەینی رابردوو لەگوندی زاوەر سەر بەشاری پاوە ژنێكی كەمئەندام بەناوی مریەم ئەمینیان بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی برینداربوو ‌و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكی دایە.

هەرلەم پەیوەندەدا رۆژی یەكشەممە لاوێكی تەمەن 22 ساڵ بەناوی كارزان محەمەدی لە گوندی سەردۆش لەناوچەی مەریوان مین پێیدا تەقییەوە كە بەهۆیەوە بەسەختی برینداربوو.

تەقینەوەی مین لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان ساڵانە بەدەیان كەس دەكاتە قوربانی.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …