دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

وێنە.. نۆیەمین ساڵیادی موقبل هونەر پەژوە لەناوچەی بۆكان بەرێوەچوو

ئەمرۆ هەینی نۆیەمین ساڵیادی مەرگی شاخەوانی كورد موقبل هونەر پەژوە، بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە وەرزشكاران‌و شاخەوانانی كورد لەشارەكانی كوردستان وەك: بۆكان، سەقز، مەهاباد، نەغەدە، بانە، سەردەشت‌و.. بەڕێوەچوو.

مەراسیمەكە لە كێوی بەردەزەرد لەناوچەی بۆكان‌و لەسەر مەزاری موقبل لەبەیانی زووەوە دەستی پێكرد‌و بە چەندین وتار‌و خوێندنەوەی شیعر لەلایەن مامۆستا ئاسۆ بەڕێوەچوو.

مەراسیمی رێزگرتن لە موقبل هونەر پەژوە ئەمسال بە هۆی بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لاوان‌و ژنانی وەرزشكاری كورد تایبەتمەندییەكی دیكەی بەخۆوە گرتبوو.

موقبل هونەر پەژوە، شاخەوانی لاوی بۆكانی ساڵی 1362 لەدایك بوو‌و ساڵی 1377ەوە وەرزشی شاخەوانی دەست پێكرد. ساڵی 1379 بووە بە ئەندامی تیمی میللی ئێران‌و ریكۆردی لاوترین شاخەوانی بۆ سەركەوتن بەسەر كێوی “لوتسە” چوارەمین شاخی بەرزی جیهان لەتەمەنی 19 ساڵی تۆمار كرد.
موقبل ساڵی 1382 لە شاخی “گاشربرومی 1” لەپاكستان لەگەڵ محەمەدی ئەوراز توشی رووداو بوو و لە بەرزایی 600 مەترییەو كەوتنە خوارەوە كە بەهۆیەوە محەمەدی ئەوراز گیانی لەدەستدا، بەڵام موقبل زیندوو ما‌و تا ماوەیەك نەیتوانی شاخەوانی بكات.

پاییزی ساڵی 1386 لەكاتێك لە بەرزاییەكانی كێوی بەردە زەردی بۆكانی سەرقاڵی شاخەوانی‌و راهێنان بوو لە بەرزایی 8 مەترییەوە كەوتە خوارەوە‌و بە سەرسوڕمانەوە پاش چەند رۆژ لەنەخۆشخانەیەكی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …