١- پێشوتار:
له ئینگلیس و ئیمریكاو زۆر جێگای دیكه له جیهانا به هه‌ڵامه‌ت ده‌ڵێن ئهنفلووانزا.
ئهنفلووانزا influenza وشهیكه كه بۆ یه‌كمین جار له ساڵی ١٧٤٣ له ئینگلیسا بۆ ده‌سنیشان كردنی نه‌خۆشینی هه‌ڵامه‌ت به كار هێنرا. influenza پۆخته‌ی وشه‌ی ئیتالیایی influenza di freddo یه به واته‌ی ،، به هۆی سه‌رما،،.
له فه‌رانسه به ئهنفلووانزا ده‌ڵێن Grippe گریپ.
گریپ له Grippen ی ئاڵمانییه‌وه هاتووه، واته ،، تووش بوون،،
له فه‌رانسه جارجارێ به گریپیچ ده‌ڵێن rhume، كه ڕیشه‌ی ئه‌م وشه هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ rheuma، كه وشه‌یكی یوونانییه به واته‌ی ،،ئاوی ڕه‌وان،،.
٢- هه‌ڵامه‌ت:
نهخوهشینێكی گیرۆییه به هۆی ڤیرووسێك به نێوی Myxovirus influenzae . ئه‌م ڤیرووسه له بنه‌ماڵه‌ی Orthomyxoviridae یه و سێ جۆری هه‌یه: CوBوA.ههرجۆرێكیش سێ جنسی هه‌یه كه بریتین له: NوHوM.تا ئێستا ١٦جۆر Hو٩جۆرNدۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ٩ له ١٦ بده‌ی ده‌كاته ١٤٤.واته لانی كه‌م ١٤٤جۆر ڤیرووسی هه‌ڵامه‌ت هه‌یه.
ئه‌م ڤیرووسه جییا له مرۆڤ، ده‌توانێ خۆی تووشی باڵنده‌كان و هێندێ مهمكهدار وه‌كوو خوگ وفۆك بكات.
هه‌ڵامه‌ت به تایبه‌ت له پایزوزستانا سه‌رهه‌ڵده‌دات.
٣- كاتی سه‌رهه‌ڵدان:
ئه‌م ڤیرووسه له پاییز و زستانا به هۆی سه‌رد بوونی هه‌وا سه‌ر هه‌ڵده‌دا.
٤- گۆزینه‌وه:
ئه‌م ڤیرووسه خۆی له كه‌سێ بۆ كه‌سێكی دیكه له ڕێگای حه‌واوه ده‌گۆزێته‌وه. نه‌خوه‌شه‌كه له كاتی قۆزه وپژمینا وردهدڵۆپگهرێ به ته‌وژمه‌وه ئهپرژنێته ده‌ره‌وه كه پڕن له ڤیرووسی ئهنفلووانزا. ئه‌م دڵۆپگهره ئه‌گه‌ر بكهفنه ناو قۆڕگی كه‌سێكا نه‌خوشی ده‌خه‌ن.
٥- ماوه‌ی كڕ كردن:
ماوه‌ی كڕ كردن بریتییه له ماوه‌ی پیویست كه ڤیرووسكه له ناو له‌شی میواندارهكهیا ده‌بێ ببمێنێتهوه تا ئه‌ونده بگهشێته وه كه بتوانێ بێته مه‌یدان.
ماوه‌ی كڕ كردنی ڤیرووسی هه‌ڵامه‌ت ١تا٢ڕۆژه.
٦- نیشانه‌كانی نه‌خوه‌شینی هه‌ڵامه‌ت:
یه‌كمین نیشانه‌ی هه‌ڵامه‌ت كوت‌وپڕ بوونی دامهرزیانی نهخوهشینهكهیه. بۆ نموونه له قهرهتوونا ده‌توانین ئیحساسی ساقی بكه‌ین به‌ڵام كه گه‌یشتینه به‌رقلیانی ئیحساس كه‌ین كه نهخوهشین.
هه‌ڵامه‌ت به یاوێكی به‌رزتر له ٣٨،٥ پله ده‌ستی پێ ده‌كا. پاشان له‌رزه‌و سه‌رێشه دهپێچگێته نه‌خوه‌شه‌كه. فرهیكی پێ ناچێ كه بیمارهكه گژگیانی دێته ئێش و ئیحساسی هیلاكی ده‌كات. ده‌كه‌وێته قۆزهوپژمین. لووتی ده‌كه‌وێته ئاو و ئیشتیهای كوێر ده‌بێ.زۆرجار هێندێك زگهشۆرهدهگرێ و كاری ده‌كه‌وێته هۆڵنج لێدان و ڤهڕشاندنهوه.
تایبه‌تمه‌ندی یاوی هه‌ڵامه‌ت ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی هژماری (٧)ه. واته رۆژی یه‌كم یاوهكه ئه‌چێته بان ڕۆژی دووهه‌م دێته خواره‌وه ،ڕۆژی سێهه‌م دیسان ده‌چێته بانه‌وه. ئه‌م یاهوه ٢تا٤ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. به‌ڵام هیلاكی و قوزه ده‌توانن ٢ حه‌فته بخاینن.
به ئاسایی هه‌ڵامه‌ت ٣تا٤ڕۆژ درێژه ده‌كێشێ وپاشان دهبڕگێتهوه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵامه‌ت تووشی: ژنی دووگیان،یان كه‌سانێ كه ناخۆشینی شه‌كه‌ر یان دڵ یان سی یان گورچیله‌یان هه‌بێ ، ده‌توانێ ژیانیان بخاته مه‌ترسه.
٧- دهسنیشانكاری:
دهسنیشانكاری هه‌ڵامه‌ت له زستانا ئاسانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كه دڵنیا بین ده‌توانین ئاولووتی نه‌خوه‌شه‌كه له تاقیگه شیبكه‌ینه‌وه.
٨-ده‌رمان:
تا ئێستا ده‌رمانی تایبه‌تی هه‌ڵامه‌ت نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. كاتێ كه نه‌خوه‌ش ده‌كه‌وین ده‌توانین ده‌رمانی یاو شكێن، ئێششكێن ، قۆزهشكێن و ڤیتامین سێ بخوین و ده‌بێ ئیسراحه‌ت بكه‌ین.
٩-به‌رگیری:
باشترین ڕێگای به‌رگیری له‌م نهخوهشینه كوتانه.
ئیمریكاییك به نێوی Thomas Francis له ساڵی ١٩٤٤كوتانی هه‌ڵامه‌تی داهێنا.
یهكێكیتر له ڕێگاكانی به‌رگیری له هه‌ڵامه‌ت دووری له ئه‌م ڤیرووسه‌یه. بۆ ئه‌م كاره ده‌بێ چه‌ندین و چه‌ندین جار له ڕۆژا ده‌ستمان به ساون بشورین و به ئه‌لكۆل میكرۆبكوژی بكه‌ین. ماسك له ده‌م ولووتی خۆمان بده‌ین.له ناو ده‌سه‌سڕی كاغهزیا بقۆزین و بپژمین.
له نهخهوش دووری بگرین.
١٠-ژماره‌یك:
هه‌ڵامه‌ت له ساڵا یه‌ك میلیون نه‌فه‌ر ده‌كوژێ!!
١١-مێژوو:
ڕه‌نگه هه‌ڵامه‌تی مریشك ٦٠٠٠ساڵ پێش زایینی به وجوود هاتبێت.
وادیاره كه هه‌ڵامه‌تی مرۆڤ ٢٥٠٠ساڵ پێێش زایینی له چینابه كه‌وی كردنی باڵنده‌كان (به تایبه‌ت مراوییه‌كان ) به وجوود هاتووه.
هیپۆكرات ٤٠٠ ساڵ پێش زایینی هه‌ڵامه‌تی باش ناسیوه‌و زۆر له سه‌ری دواوه.
سه‌رچاوه: ویكیپێدیا