چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بۆ رێز گرتن لە یادی شەهید شێرکۆ مەعارفی / سارۆ

ماوەیێک دوای لە سێدارەدانی هاوڕێ ” شێرکۆ مەعارفی” بە دەستی جەلادانی کۆماری سێدارەی ئێران ، بۆ رێز گرتن لە یادی ئەو شەهیدە بەرەو شاری بانە بە ڕێ کەوتم. کە گەیشتمە ناوشار، یەکراست بە تاکسی چوم بۆ گۆڕستانی ئەو شارە ، کە لە شوێنێکی بەرز لە سەرەوەی ناوشارەوە هەڵکەوتووە.

من ئەوەڵین جار بۆ کە بۆ ئەو گۆڕستانە ئەچوم و کێشەی من ئەوە بو کە ئادرەسی گڵکۆکەی هاورێ شێرکۆم نەدەزانی. لە ڕۆژانی پەنج شەممە و دوشەممە دا لە شارەکانی ڕۆژهەڵات ، خەلک زیاتر بۆ گۆڕستانەکان ئەچن . ئەو رۆژە کە من رۆیشتبوم پەنج شەممە بو ، و قەبرستانی بانەیش زۆر قەڵەبالخ بو. بە بۆنەی ئەوەی کە مەترسی خۆفرۆشەکان لە خۆمەوە دور بکەم، نەمدەویست کە لە کەس بپرسم ، و وتم کە بەڵکو بە هەوڵی خۆم پەیدای بکەم.
کەواتە بێ ئیرادە بەرەو بەرزاییەکانی گۆرستانەکە سەرکەوتم ، کە دەر ئەکەوت کە گۆڕەکانی ئەو بەشە لە گۆڕستانەکە تازەترن .هەندێک بەو ناوە هاتوچوم کرد و بەدوای نیشانەیێک لە گۆڕی کاک شێرکۆ ئەگەڕام کە دایکێکی تەنیا لە سەر گۆڕێک سەرنجی منی بە خۆیەوە ڕاکێشا کە بە تەزبێحەکەیەوە خەریکی دۆعا خوێندن بۆ کۆچکردوەکەی بو. ئەو جۆرەی کە دەر ئەکەوت ، ئەو کەسەی تازە نێژرابو و گوڵکۆکەی هەلنەبەسراو مابوەوە، و پارچەیێکی تۆڕی سوری بە سەردا کێشرابو.ئەمانەم کە دی ، دڵم لی دا کە ئەمە هەر ئەو گڵکۆیە کە بە دوایا ئەگەڕام.لە چەن قەبر ئەولاتر ، کەسێک وێستا بو ، ئیتر لە هاتو چو هیلاک ببوم و خۆم بۆ ڕانەگیرا ، چومو پێشەوە و لەو ئادرەسی قەبرەکەم پرسی و ئەویش وتی هەر ئەوەیە و ئەویشە دایە ڕقەیەی دایکیەتی.

کە ئەوەم بیست زۆر خۆشحاڵ بوم و گەڕامەوە بۆ لای گۆڕەکە.

پێش کەوتم ، سڵاوم کرد و وتم کە من لە لایەن هاوڕێیانی کاک شێرکۆوە هاتووم کە سڵاوی ئەوان ئاراستەی ئێوە بکەم . دایە ڕقەیەیش زۆر بەگەرمی وڵامی سڵاوەکەمی دایەوە و زۆر بەخێر هاتنی کردم.منیش لە رۆبەرۆی ئەو دایکە خۆشەویستە دانیشتم.
ئەوەم ئەزانی کە دایە ڕقەییە وەکوو تەواوی دایکانی وڵات تا چەنێک کاک شێرکۆی خۆشئەویست و هەروەها کاک شێرکۆ وەکوو لە دواین نامەکانی ئاماژەی پێ دابو، خۆشەویستی و دڵی دایکی تا چ ڕادەیێک بەلایەوە گرنگ بووە:
” ئه‌و نامه‌یه‌ له لێڵترین شه‌وه‌کاندا ده‌نووسم که هاوکات هیوای هه‌ڵاتنی ڕۆژ سڵاوێکی گه‌رمم لێده‌کات و ئێستا نزیکترین ده‌نگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایکمه‌ ، که ئێستاش هیوای ئه‌وه‌ له سه‌رمدایه‌ که بۆ جارێکی تر له باوه‌شی گرم ، به‌ڵام مه‌خابن خۆشه‌ویستی بۆ دایک و دایکی وڵات له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا هیچ ده‌رفه‌تێک نادا به‌ من بیانبینم.”

کاتێک کەم ئەم نوسراوانەی هاوڕێ شێرکۆم بیر ئەهاتۆ و چاوم لە داییە رقەیەوە بو ، فرمێسک لە هەردو چاوما هاتە خوارۆ . بیرم قوڵتر ئەبوۆ بەرەو ئەو ڕۆژە کە کاک شێرکۆ دەس بە سەر کرا بو، کەسێک کە سەرتاسەری وجودی پڕ بو لە خۆشەویستی بۆ مرۆڤ و ئازادی، ئەو لە لایەن کۆنەپەرستانی رژیمی ئێرانەوە بە ترۆریست بون و شەر لەگەڵ خوا تاوانبار کرا بو، ئەو تاوانانەی کە خۆیان ساڵهای ساڵە بە دژی مرۆفایەتی و بە تایبەت میلەتی کورد بە ئاشکرا و شاراوە، ڕەوای ئەکەن. تەنانەت کاتێک کە کاک شێرکۆ دەس بە سەر کرا، ئەو هاوڕێیە ئەونە دڵ و هەستی پر لە خۆشەویستی و مرۆفایەتی بووە کە بەرەو دوژمنانی خۆیشی دەستی لەو چەکەی کە لە شانیا بووە نەداوە.
دایە ڕقەییە کە هەستی بەوە کرد کە دڵم بەم بیرەوەریانەوە پڕ بووە، ڕۆی لە من کرد و وتی : “کوڕم ، خەمین مەبە، چون من خەمین نیم کە جەرگم لە رێگای ئازادی کوردستان و ئاشتی بۆ مرۆڤایەتی سوتاوە.دڵنیا بە کە زاڵم هیچ کات لە مێژودا تا سەر نەبووە .”
پرسیارم کرد کە : دایەگیان ، ئایا تا ئێستا لەو ڕێگە کە کاک شێرکۆ هەڵیبژاردبو شکتان بووە ،یا ئەوەی کە لەو کاتە کە لە بەندینخانە دیدارت لەگەڵ ئەکرد هیچ کات پەشیمانت کردبوۆ لەو ڕێگا کە هەڵیبژاردبو؟
وڵامی دامەوە کە: “من و گشتی بنەماڵەی شێرکۆ چ لەو کاتەی کە لە بەندینخانە بو و چ لەو کاتەی کە لە سێدارە درا شکمان لەو ڕێگایەی کە بۆ خزمەت بە میلەتی خۆی هەڵیبژاردبو نەبو و هەمیشە بۆ ئێمە جێی ئیفتخار و شانازی بووەو و ئەبێت. “هەروەها وتی” دەنگی من بە تەواوی دونیا ڕابگەیێنە کە کوڕی من هیچکات تاوانبار نەبووە بەو تاوانەی کە لێی درابو، بەڵکو بۆ ئامانجێک لە سێدارە درا کە شتێکی دیکە بێجگە لە کردنەوەی ڕوانگەیێک بەرەو ئازادی و لابردنی ستەم و زوڵم و نابەرابەری لە سەر ئەم میلەتە چەوساوە، نەبو.”

کاتێک کە ئەمانەم بیست، هەستم بەوە کرد کە کاک شێرکۆ لە داوێنی چ دایکێکی قارەمان پەروەردە بووە کە ئاوا بە قارەمانانە لە بەرانبەری دوژمنانی مرۆفایەتی وێستا و هیچ کات سەری دانەنەواند.
لە مێژوی کۆمەڵەدا ، سەدان شەهید و گیان بەخت کردو هەیە، سەدان کەس ماڵ و ژیانی مسادرە کراوە، زۆر کەس لە شارو وڵاتی خۆی تەبعید کراوە، کە هەتاهەتایە یادیان لە دڵ و مێژوی خەباتی کوردستان ئەمێنێتەوە. بەڵام کەسایەتیێک وەک هاوڕێ شێرکۆ مەعارفی و هاوڕێ ئێحسان فەتاحیان وەکوو ئەستێرەیێک ڕێگایێکی نوێیان لە خەباتی نوێی کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، دژی زوڵم و نابەرانبەریەکانی دەسەڵاتدارانی رژیمی سێدارەی ئیسلامی ئیران ، بۆ تەواوی ئازادیخوازان کردەوە، و دەنگو پەیامی خۆی بە تەواوی دۆنیا ڕاگەیاند. وەکوو خۆی وتویەتی:
” ئەم ڕیگا پێش لە من بووە و دوای منیش هەر درێژەی ئەبێت.”

و هەر وەها لە دوایین نامەکەیدا وتویەتی:
” من نه بۆ له‌بار بردنی ڕاستی و مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێم به‌ڵکوو هه‌ر هه‌نگاوێک که ده‌پێوم، له ڕاستی نزیکتر و زیاتر بوومه‌ پێشمه‌رگه‌ی مرۆڤایه‌تی. ئه‌رێ من پێشمه‌رگه‌ی جاویدانی، پێشمه‌رگه‌ی دووربوونه‌وه‌ له وه‌حشیگه‌ری و هاوباوه‌شم له گه‌ڵ ئازادی و له ناو ئه‌و زاڵمانه‌دا که به خه‌یاڵی خۆیان ده‌توانن به له ناو بردنم له دارستان جیام که‌نه‌وه‌، به بێ هیچ ترس و دڵه‌راوکێیه‌ک ، بڵیند و به‌ژن ڕێک ، به دڵێکی پڕاو پڕ له هیوا و هۆمێد دێمه‌وه‌ و ده‌بمه‌ هاوڕێی ئه‌ستیێره‌کانی ئه‌و ئاسمانه خه‌م ڕه‌وێنه‌.”

دوای گرتنی چەن وێنە ، جارێکی تر دڵنەواییم لە دایە رقەییە کرد و سڵاوی هاوڕێیانی کاک شێرکۆ و تەواوی ئازادیخوازانی دونیام بەو دایکە خۆشەویستە و بنەمالەی بەڕێزیان، راگەیاند، و ماڵئاوایم لی کرد.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …