چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بۆ حیزبەکان لە ڕێبەرانی پاک و لایەقی خۆیان پاریزگاری ناکەن؟ / رەشاد مستەفا سوڵتانی

حیزبەکان نە تێدەگەن و نە دەیانەوێ تێی بگەن. ئەم دیاردە تاعونێکە، کە ڕێبەرانی کاریزما، لایەق، بە پڕنسیب و خاون ستاتوسی کورد دەکوژێت. تا چ کات دەبێت بە داگیرکاران و حکومەتە توتالیترەکان بڕوامان هەبێت؟ بەرز ویستی پێویستە، نەک تەسک بینی. کاتێک رێبەران، گیانیان لەدەست دا، ئەگەریش زۆر خۆشەویست بن، جار و بار لە ماسمێدیای حیزبی بۆ ئامانجە بەرتەسکەکانی خۆیان باس دەکرێن.

ئاگاداری لە ڕێبەران لە سەر بنەمایەکی مەنتیقی هەڵنە جنراوە و بە ئاسانی دوژمن، ئەم سەروەت و سامانە نەتەوییە، تیرباران، تیرور و یا لە کەمەندی تۆڕی جاسوس و شۆڤارەکانیان دەخات و لە ناویان دەبات. پڕۆسەی ئاگاداری لە ڕێبەرانی سادق و کاریزمای گەلی کورد ئەوەندە کەم نرخ، کەمبایەخ و بێ نرخە کە ویجدانی مرۆڤایەتی ئازار دەدات. ئەگەر ڕێبەران خۆیان داوای پارێزگاری ناکەن، بەو مانا نیە کە ئەوان پێویستیان بە ئاگاداری نیە. بۆ پێناسەی ئەم باسە پێنوسەکەم لە گۆ کەوتوە . گەلی کورد پەسا پەسا ئەزمونە تاڵ و ڕەشەکان دووپات دەکاتەوە. ئەوەی گەلی کورد لێی دەترسا تووشی بوو. کوشتن، تیرۆرکردن، زیندانی کردن و پەرەپێدانی سەنعەتی جاسوسی لە کوردستان کارەساتی کارەساتەکانە.

نمونەی مێژوویی تاڵ تر لە تاڵمان هەیە: کە زۆربەری هەرە زۆریان لە لایەن بەرپرسانی حیزبەکانەوە پاریزگاریان بۆ دیاری نەکراوە و حەرەسیان بۆ دابین نەکراوە. ئەسیر کردن و تیربارانکردنی سەیدڕەزا دەرسیم، لە داوخستنی سمایل ئاغای شکاک و کوشتنی، لە سێدارەدانی قازی موحەممەد، لە داو خستنی شاسوار جەلال (کاک ئارام)، لە داو خستنی کاک فوئاد بە شێوەیەکی زۆر گوماناوی و بێ پارێزگاری پێشمەرگە و بەتاقی تەنیا، ئەسیر کردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش بە پیلانی نێو نەتەوەیی و هاوکاری داگیرکاران و میتی تورکیا، تیرۆری پارێزەر کاک سەدیقی کەمانگەر بە هۆی بوونی تورێکی جاسوسی سپای پاسداران لە ئوردوگای کۆمەڵە، کوشتنی دوکتور جەعفەری شەفیعی لە شانۆیەکی دروست کراو و بێ دابینکردنی ئەمنیەتی گیانی و هەڵسورانی جاسوسەکانی بەعس، کوشتنی دوکتور شەرفکەندی و دوکتور قاسملو لە(کاتی دیالۆگ و گفتۆگۆ کردن) بە شێوەیەکی ناجوامێرانەی لە لایەن سپای پاسدارانەوە، تیر بارانکردنی خاڵە شەهاب سەرکردەی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و دەیان ڕێبەری تر…
ئەگەرچی هەلومەرجی کوردستان لە گەڵ ئوروپا جیاوازیان زۆرە، ئەمما ئیستاش رێبەرانی ئوروپایی کە دەورەی بەرپرسیارەتیان تەواو بووە، پارێزگاریان لێ دەکرێت. تا چ کات هەڵەبجە، ئامێد، سنە، قامیشلوو شەپۆلی زامەکان بن ؟

( ر – م س ) هەشتمی نڤامبری ٢٠١٦

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …