راوێژكاری خامەنەیی: زمانی كوردەكانی عێراق فارسییە

راوێژكاری سەربازیی عەلی خامەنەیی رابەری رژیم سەبارەت بە ئەگەری سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات‌و دەڵێت: “سەركردەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان دەبێت بزانن ئەوان قەرزداری ئێرانن”.

یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژكاری باڵای خامەنەیی ئەمرۆ لە وتەیەكدا رایگەیاند “سەبارەت بەوەی كە بارزانی رێگەی بەكۆنسوڵگەری سعودیە داوە چەك بە دژە شۆڕش (مەبەست حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان) داوە، هۆشداری ئەوە دەدەین كە بارزانییەكان دەبێت بزانن ئەوان قەرزداری ئێرانن”.

سەفەوی كە ماوەیەكیش فەرماندەی سوپای پاسداران بووە هەروەها ئاماژە بە هەوڵی داعش بۆ گرتنی هەولێر دەكات‌و دەڵێت “داعش تا نزیك هەولێر هات‌و كۆماری ئیسلامی یارمەتی ئەوانی كرد‌و هەولێری رزگار كرد، بەڵام نیگەرانین لەوەی كە هەرێمی كوردستان لە حكومەتی ناوەندی بەغدا دور دەكەوێتەوە‌و ئەوەش بۆ ئێمە قبوڵ ناكرێت”.

سەفەوی وتی “بەدووری دەزانین ئەوان (هەرێمی كوردستان) بە بێ پشتیوانی ئێران سەركەوتنێك بەدەست بێنن، چونكە ئەوان بەجۆرێك لەجۆرەكان گەمارۆ دراون‌و تەنیا رێگەی ئاسمانیان هەیە”.

راوێژكاری خامەنەیی هەروەها وتوویەتی “كوردەكانی عێراق لەبنەڕەتدا لە رەگەزی ئاریایین‌و زمانیان فارسییە‌و دەبێت لەم گەمە سیاسیەدا ئاگادارن بن، چونكە دووركەوتنەوە لەئێران بە زیانیان دەبێت”.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …