خەڵاتی ساخارۆڤ بە دوو كچی كوردی ئێزیدی دەبەخشرێت

ناوی براوەكانی خەڵاتی ساخارۆڤ ئاشكراكران و نادیە موراد و لەمیا بەشار، هەر دوو كچە كوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش خەڵاتەكە وەردەگرن.

رۆژی پێنجشەممە 27-10-2016 رێوڕەسمی ئاشكراكردنی ناوی براوەكانی خەڵاتی مافی مرۆڤی ئەوروپا ناسراو بە “خەڵاتی ساخارۆڤ” لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوچوو، نادیە موراد و لەمیا بەشار براوەی خەڵاتەكە بوون.

ساڵانە لەلایەن لیژنەکانی کاروباری دەرەوە و کاروباری پەرەپێدان لە پەرلەمانی ئەوروپا، ناوی چەند کەسێک بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە دیاریدەکرێت و دەدرێت بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەو خەڵاتە، كه بەهاكەی 50 هەزار یۆرۆیە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1988 بەخشراوە، خەڵاتەکە بە ناوی ئەندێری ساخارۆڤ، زانای ئەتۆمی رووسی ناونراوە، كە ژیانی خۆی بۆ بەرگرییکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بیری ئازاد لە سۆڤێتی جاران تەرخانکردبوو.

بۆ یەکەمجار خەڵاتەكه بە هاوبەشی بەخشراوە بە نێلسۆن ماندێلا، سەرۆکی باشووری ئەفریقا و ئەنتۆنی تیخۆنۆڤیچی، نووسەر و بەرگرییکار لە مافەکانی مرۆڤ لە سۆڤێتی جاران.

بۆ ئەمساڵیش چوار کەس بۆ لیستی کۆتایی ناوەکانیان راگەیێندرا، ئەوانیش بریتیبوون لە:

1. جاندوردەر، رۆژنامەڤانی تورکی و بەڕێوەبەری گشتی رۆژنامەی حورییەت.
2. مستەفا جەمیلف، خەڵکی کریم، لە تەمەنی گەنجییەوە تاوەكو ئێستا کار بۆ مافی مرۆڤ و وەستانەوە لە دژی ژێردەستی کار دەکات لە رووسیا.
3. نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نەتەوە یەكگرتووەكان و كچە كوردی ئێزدی.
4. لەمیا بەشار، كچە كوردی ئێزدی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …