وه‌رگێڕ:د.عه‌تا ریازی
تێبینی وه‌رگێڕ: ده‌روونده‌رمانیpsychothérapie واته ده‌رمان كردنی نه‌خوه‌شینی ده‌روونی به وتووێژ كردن له گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه.
یوونانییه‌كان ده‌روونده‌رمانیان ده‌ناسی و ده‌كرد. په‌رستگه‌ی ئێپیدۆر به سه‌دهاساڵ یه‌كێك له جێگاگه‌ری به‌ناو بانگی ده‌روونده‌رمانی له یوونانا بووه.
له ساڵی ١٩٢٥ فرۆید به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی ده‌روونده‌رمانناسگه‌لێ وه‌كووPierre Janet ، شكڵێكی تازه ی به ده‌روونده‌رمانی دا‌و وه‌كوو ده‌رمانێكی سه‌ربه‌خۆ و كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خوه‌شینگه‌لی ده‌روونی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرت.
ئه‌مڕۆ نه ته‌نیا له ده‌روونده‌رمانی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی فره‌یك له نه‌خوشینگه‌ری ده‌روونی كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرین، به‌ڵكوو هه‌ر وه‌ها بۆ ڕۆشن كردنه‌وه‌ی نه‌قشی فره‌یك له دیارده‌گه‌لی ده‌روونی وه‌كوو زمان Language،ئاوه‌ز Intelligence،ژیربێژیLogique،…كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرین.
په‌یوه‌ندی ئه‌م دیارده‌گه‌له له ناو یه‌كا، نه‌قشێكی گه‌وره له پێك هێنانی كه‌سایه‌تی Personnalitéو شوناسی Identité كایه ده‌كه‌ن . جا ئه‌م شوناسییه چ كه‌سێنی Personnel بێت چ كۆمه‌ڵایه‌تی Sociale چ نه‌ته‌وه‌ییNationale.
نه‌قشی زمانی دایكییه‌تی له ده‌روونده‌رمانییا:
ئایاكوو پیویسته كه دوكتوره‌كه به زمانی دایكییه‌تی نه‌خوه‌شه‌كه قسه بكات؟
له ڕاسته‌قینه زمان ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یك نییه كه كه‌س بیر و هه‌ستی خۆی پێ ڕابگه‌ینێت.زمان كاریگه‌ری له سه‌ر شكڵ گرتنی بیروهه‌ستیچا هه‌یه.
هه‌ر به‌مه‌ی كه له دایك ده‌بین ، زمان زه‌ینی Esprit ئێمه قاڵببه‌ندی ده‌كا. زمان ئیمكانی فێربوونی ژیربێژی Logique و بیری ئه‌بسترێت Abstrait مان پێمان ده‌دا.…
زمان ئیمكانی شكڵ گرتنی كه‌سایه‌تی Personalité له ناو وجوودی كه‌سا پێك دێنێ. زمانه كه كه سێ له عاله‌م و عاله‌م له كه‌س جییا ده‌كاته‌وه و سنووری كه‌سه‌كه له ناو كۆمه‌ڵا دیاری ده‌كا.
Jacques Lacan ده‌روونناسی گه‌وری فه‌رانسه‌یی ده‌ڵێ :زمانه كه كه‌س دروست ده‌كا. ئه‌گه‌ر زمان نه‌بێ ئه‌و كه‌سیچه ناتوانێ وه‌كوو مرۆڤێك وجوودی بێ.
زمانی دایكیه‌تی له ده‌روونده‌رمانییا نه‌قشێكی سه‌ره‌كی كایه ده‌كات.
له ده‌روونناسییا به زمانی دایكیه‌تی ده‌ڵین زمانی حه‌سێڵی.چوونكوو منداڵ هه‌ر به‌مه‌ی كه له دایك ده‌بێ،هه‌ر وه‌كوو ماسیك له ناو ئاوا ده‌س ده‌كاته مه‌له كردن له ناو زمانی دایكیه تیدا. بۆشیردان پێ،بۆ خه‌فاندن و خه‌وه‌ركردنه‌وه‌ی، بۆ ته‌میس وجلگۆڕینه‌وه‌ی، بۆ تاقه‌ت ده‌ركردنه‌وه‌ی، بۆ ژیر كردنه‌وه‌ی، بۆ….دایكه‌كه هه‌ر به زمانی خۆی له گه‌ڵ منداڵه‌كه قسه‌ده‌كا. ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌یچه كه منداڵه‌كه له ناو زگی دایكیا ئاوڵه‌مه بووه ، هه‌ر ده‌نگی دایكی ده‌بیستوو و…
منداڵ هه‌ر به‌مه‌ی كه ده‌نگی دایكی ده‌بیسێ هه‌ستی ئارامشت و ئاسایشت ده‌كا.
زمانی دایكیه‌تی له دروس كردن و شكڵ گرتنی سۆز Affection له ناو منداڵدا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی كایه ده‌كات. جا ئه‌م سۆزه چ ئه‌رێنی بێت( وه‌كوو ئه‌وینی دایكیه‌تی، میهره‌بانی، به‌زه‌یی) چ نه‌رێنی بێت( وه‌كوو یه‌كمین ئه‌زموونگه‌ری جییایی، قین،دڵشكسته‌گی….).
كاتێ كه كه‌سێ كه به زمانی غه‌یری زمانی دایكییه‌تی قسه ده‌كا له ناو زه‌ینیا چی ڕوو ئه‌دات؟
ئه‌لف)قسه كردن به زمانی بێگانه به‌رخواردێكه له نیوان ده‌وڵه‌مه‌ندی و كاولی، له نیوان خۆماڵی و بێگانه،له نیوان خۆدی ئێمه یی و ئه‌ویتری.
قسه كردن به زمانی بێگانه ده‌وڵه‌مه‌ندی دێنێ. چوونكوو به سۆنگه‌ی ئه‌و زمانه ده‌توانین چتانێكی تازه ببینین…. له‌هه‌مان كاتدا قسه كردن به زمانی بێگانی كاول كه‌ره . چوونكوو ئاخافتن به زمانی بێگانه سه‌رچاوكه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه.
ترس له‌وه‌ی كه تێ نه‌گه‌ین و نه‌فامین كه چی پێمان ده‌ڵێن .
ترس له‌وه‌ی كه زمانی دایكیه‌تی خۆمان له ده‌س بده‌ین. زمانی دایكییه‌تی به‌شێكی سه‌ره‌كی له پێناسی كه‌سه. ئه‌گه‌ر زمانی دایكییه‌تی له ده‌س بده‌ین پێناسیچه‌كه‌مان له ده‌س ده‌ده‌ین.
ترس له‌وه‌ی كه وه‌كوو بێگانه توواشامان بكه‌ن.
ترس له‌وه‌ی كه….
ب) كاتێ كه‌سێ مه‌جبوور ئه‌كه‌وێ كه به زمانی بێگانه قسه بكات، له بوواری ده‌روونییه‌وه ناچاره كه زمانی دایكیه‌تی خۆی فڕه‌بدات.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه به هه‌ر شێوه‌یك كه بووه،نا چاره (یا خۆی ناچار ئه‌كات) كه به زمانی بێگانه قسه بكات ، به شوێن ماوه‌یكا وا ده‌زانی خۆی به بێگانه ته‌تبێق داوه.
به‌ڵام له ڕاسته‌قینه‌دا هه‌ر ده‌زانێ كه بێگانه‌یه‌و و به زمانی بێگانه قسه ده‌كا. ئاگاهانه یان به نائاگاهانه ئه‌م هه‌ستی بێگانه بوونه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات. بۆ به‌رگری له ئه‌شكه‌نجه‌وه له وشه‌ی ته‌تبێق كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ.
هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه Julia Kristeva ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به زمانی بێگانه قسه ده‌كات، له ده‌ستپێكه‌وه وا ده‌زانێ كه ئه‌م زمانه بۆ ئه‌و له دایك بوونه‌وه‌یكی تازه‌یه،واده‌زانێ كه ئه‌م زمانه كه‌سایه‌تی و شووناسێكی تازه‌یه، واده‌زانێ كه بۆ ئه‌و ئه‌م زمانه سێكسێكی تازه‌یه…..به‌ڵام فره‌ی پێ ناكێشێ كه كه‌سه‌كه مه‌سه‌ڵه‌ن به بۆنه‌ی تومار كردنی ده‌نگی خۆی تێ ده‌گات كه ڕه‌نگی ده‌نگی له ڕه‌نگی ده‌نگی ئه‌وانه‌ی ناكات كه به زمانیان قسه ده‌كات.ته ده‌گات كه ئه‌مانه هه‌مووی خه‌یاڵ بوون و هه‌مووی ئه‌م خه‌یاڵانه وه‌كوو پووش به باوه ده‌چن. لێره‌یه كه به قووڵایی گوم كردنی زمانی دایكییه‌تی خۆی شوێن ده‌با. ئه‌م گوم كردنه‌وه ده‌بێته كه‌م ئه‌ندامێك بۆ كه‌سه‌كه. ئه‌م كه‌م ئه‌ندامییه هه‌ر وه‌كوو سێبه‌ر لێ جییا نابێته‌وه و هه‌ر كات و ساتێ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات.
Francesco Sinatra ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی كه مه‌جبوورن(یان خۆیان مه‌جبوور كردووه) كه به زمانی بێگانه قسه بكه‌ن جار جارێ له گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كانیانا كۆ ده‌بنه‌وه كه هێندكێك به زمانی دایكییه‌تی خۆیان قسه بكه‌ن. ئه‌م كۆ بوونه‌وه وه‌كوو مه‌ره‌خه‌سیكه كه به زیندانی ده‌درێت. چونكوو ئه‌و كه‌سانه ئاگاهانه یا نائاگاهانه خۆیان زیندانی ئه‌و زمانه بێگانه ده‌زانن كه قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن . جار جارێ تێ ده‌كۆشن له‌م زینداه بێنه ده‌ره‌وه‌و له گه‌ڵ هاو وڵاتییه‌كانیانان كۆ ببنه‌وه.
هه‌مووی ئه‌م تاكتیكه به‌رگریانه، به‌رانبه‌ر به گوم كردنی زمانی دایكییه‌تی (ته‌تبێق، كۆبوونه‌وه) و هه‌ستی بێگانه گی كردن ، هه‌ستی كه‌م ئه‌ندامی Handicap كردن و… پیویست به ترخان كردنی ئێنێرژی ڕۆحی هه‌یه. له كیس چوونی ئێنێرژی ڕۆحی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌گه‌ره پۆتانسیێلی زه‌ینی كه‌سه‌كه دێنێته خواره‌وه. بۆیه كه ئه‌م جۆره كه‌سانه‌زۆرتر تووشی خه‌مۆكی و تووڕه‌یی و ماندوویی ده‌بن.
پارادۆكسێ كه له ناو ئه‌م بارۆدۆخه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه شان به شانی ئه‌م كۆسپ و دووا كه‌وتنه فێر بوونی زمانێكی دیكه شانسێك به كه‌سه‌كه ده‌دات كه چتی تازه فێر به‌ت و له هێندێ بابه‌ته‌وه ده‌ستكه‌وتگه‌رێكی بێت.
له ڕاسته‌قینه به زمانی دایكییه‌تی نه ته‌نیا یه‌كمین ئه‌زموونگه‌ری ژیان وه‌كوو خوشی ، شادی، زه بر، ترس و دڵه‌ڕاوكێ فێر ده‌بین به‌ڵكوو هه‌روه‌ها زه‌ربگه‌ری پشتاوپشتیچ Transgénérationnels پێمان ده‌گه‌یت.
زمانی بێگانه ئیمكانی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دا كه به دیتیكی دیكه‌وه بیره‌وه‌رییه‌كانی كۆنمان شی بكه‌ینه‌وه. بۆیه كه هێندێ نووسه‌ر وه‌كووNabokov, Beckett به زمانی بێگانه نووسراوه‌كانی خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سه‌رهه‌نگ Lawrence ده‌ڵێ:ئه‌وه‌ی كه دوو زمانی هه‌یه ڕۆحی نییه.
فیلسوفێكی گه‌وره‌ی ئاڵمانی به نێوی Hölderlin كاتێ كه له فه‌رانسه ئه‌بێ له ناو نامه‌یكا بۆ هه‌واڵه‌كه‌ی Bohlendorf ئه‌نووسێ ترسم له‌وه هه‌یه كه له پاریسا شێت بم (چوونكوو مه‌جبوورم به فه‌رانسه‌یی قسه بكه‌م).
ئه‌م گۆته گه‌ره ئه‌وه ڕاده‌گه‌ینێ چه‌نده سه‌خت و زه‌حمه‌ته كه به زمانی بێگانه قسه بكه‌ین به بێ ئه‌وه‌ی كه ڕۆحی خۆمان له ده‌ست نه‌ده‌ین.هه‌ر چه‌نده‌ی كه زمانی بێگانه ده‌توانێ په‌نجه‌ره‌یك بێت به رووی جیهاندا.
ئه‌گه‌ر بینه‌وه سه‌ر پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه، ئایاكوو گرینگه كه دوكتوره‌كه (ده‌روونده‌رمانكا‌ره‌كه) به زمانی نه‌خوشه‌كه قسه بكات؟ ده‌توانین به بێ دوودڵی بڵین ئه‌رێ ئه‌وه گرینگه كه دوكتوره‌كه به زمانی دایكییه‌تی نه‌خۆشه‌كه قسه بكات.بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕۆحمان به زمانی دایكییه‌تی قاڵببه‌ندی كراوه.
Kristeva J., Etrangers à nous-mêmes, Paris, Fayard, 1988.
Sinatra F., « La figure de l’étranger et l’expérience de l’exil dans la cure », in Différence culturelle et souffrances de l’identité, Paris, Dunod, 1998.