هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رێز لەیادی مامۆستا حەسەن قزڵجی دەگیرێت

بە بۆنەی 101مین ساڵرۆژی لەدایكبوونی مامۆستا حەسەن قزڵجی رێوڕەسمێك لە شاری كۆڵنی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی بانگەوازێك كە وێنەیەكی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، بڕیارە رۆژی 26ی نۆڤامبر لەشاری كۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بە بۆنەی 101مین ساڵرۆژی لە دایكبوونی مامۆستا حەسەن قزڵجی رێوڕەسمێك بەڕێوەبچێت.

رێوڕەسمەكە بە وەرگێڕانی كۆمەڵە چیرۆكی “خەندەی گەدا” بەزمانی فارسی دەكرێتەوە‌و تێیدا چەندین بابەت‌و بیرەوەری‌و رخنەی ئەدەبی‌و سیاسی دەخوێندرێتەوە.

مامۆستا حەسەن قزڵجی لەدایكبوی ساڵی 1294ی هەتاوی لەشاری بۆكانە كە لەكۆتاییدا لەساڵی 1363 لەزیندانی ئێڤینی لەبەندیخانە گیانی لەدەستدا.
لەبانگەوازی كومیتەی بەڕێوەبەری مەراسیمەكەدا هاتووە كە تا 15 نۆڤامبر نوسەران دەتوانن بابەت‌و نوسراوەكانیان بۆ ئیمەیلی (h.ghzlji@gmail.com ) بنێرن‌و بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە مەنسور سدقی (٠٠٤٩١٦٠٩٧٩٧٦١٥١) بكەن.

كات‌و ناوونیشانی شوێنی مەراسیمەكە:

26ی نۆڤامبری 2016
كاتژمێر 3 تا 6ی پاش نیوەرۆ
شاری كۆڵن – ئاڵمان

Bürgerzentrum Finkenberg- Porz, Stresemannstr. 6a 51149 Köln

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …