سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

هاوكارێكی رژیمی ئیسلامی لەناوچەی هەورامان كوژرا

ئێوارەی ئەمرۆ 1ی رەزبەر لەناوچەی هەورامانی تەخت كەسێك بەناوی “نەسرەدین سەجادی” لەلایەن هێزێكی چەكداری نەناسراوەوە كوژرا.

ب
ەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە نەسرەدین خەڵكی ئاوایی “كەلجی” سەر بەناوچەی هەورامانی تەختە كە بەوتەی خەڵكی ناوچەكە سەربە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بووە‌و ماوەی چەندین ساڵە بە پلەی پاسدار كار بۆ رژیم دەكات، بەڵام ئێوارەی ئەمرۆ لەكاتێكدا لە ناو ئۆتۆمبیلەكەیدا بووە لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە تەقەی لێدەكرێت‌و دەكوژرێت.

بەوتەی سەرچاوەكەی زاگرۆس پۆست، هێزەكانی سوپای پاسداران تەرمی نەسرەدین سەجادییان رەوانەی شاری مەریوان كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …