لەماوەی هەفتەی رابردوودا 6 كۆڵبەری كورد لەناوچەی ورمێ بە دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی ئینتیزامی رژیم كوژرانو برینداربوون.
رۆژی شەممەی رابردوو 13ی خەرمانان، هێزەكانی رژیم لەناوچەی داڵانپەڕ سەر بە شاری ورمێ تەقەی لە ژمارەیەك كۆڵبەر دەكەن كە بەهۆیەوە دوو كوڵبەر بە ناوەكانی “فەیسەڵ وەفایی” و “داریوش فەقی پور” خەڵكی ئاوای سوێسناوای مەرگەوەر گیانیان لەدەستداوەو كۆڵبەرێكی دیكەش بەناوی “سەیاد میرخانپور” خەڵكی گوندی براسبی مەرگەوەر برینداربوو.
ئەم تاوانەی هێزەكانی رژیم لەكاتێكدایە كە رۆژی 7ی خەرمانان لە هەمان ناوچە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد دەكەونە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی رژیمو كۆڵبەرێك بەناوی “لەزگین شەعبانی” خەڵكی ئاوایی كوڵەبی ناوچەی مەرگەوەر گیان لەدەست دەداتو دوو كۆڵبەری دیكە بەناوەكانی ئەمینو بابەك شەعبانی بە توندی بریندار دەبن.