شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

توركیە لەنێوان رۆژئاوا‌و باكوری كوردستان دیوار دروست دەكات

هێزەكانی سوپای توركیە رۆژی چوارشەممە 3ی خەرمانان دەستیان بە دانانی دیواری لەنێوان شارەكانی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان‌و شاری سرووج لە باكوری كوردستان كرد.

ده‌سته‌ی ناوخۆیی سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی كانتۆنی كۆبانێ، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌:” سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراسی و ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵیه‌تی ڕۆژ ئاوا له‌ باكووری سووریا، ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای وڵاتانی دراوسێ درووست كردووه‌، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ توركیا و ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوپه‌یمانن له‌ گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه‌ نا ڕێكه‌وتنی نهێنی بكات بۆ لێدان له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ گه‌لی ڕۆژ ئاوا به‌ خوێنی ڕۆڵه‌كانی به‌ده‌ستی هێناوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ توركیا پێشێلكاری زۆری به‌رامبه‌ر مافه‌كانی ڕۆژ ‌واوا كردووه‌، هه‌ر له‌ كوشتن تا ده‌گاته‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتیان له‌سه‌ر سنوور، ئێستاش له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ له‌نێوان كۆبانێ و سرووج بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌ردوو ناوچه‌كه‌ له‌ یه‌ك داببڕێت.

داواش له‌ ڕای گشتی و هێزه‌ دیموكراسخوازه‌كان و گه‌لانی دنیا ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریی و پیلان و پلانانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی برسێتی كردن و گه‌مارۆدان به‌ زۆر بسه‌پێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …