رۆژی شەممە 24ی گەلاوێژ ژمارەیەك لەكرێكارانی شارۆچكە پیشەسازییەكانی سنە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەسەردانی پارێزگارو فەرماندار بۆ ئەو شارۆچكانە ناڕەزاییان دەربڕی.
لەو سەردانەدا كە ژمارەیەك نوێنەری مەجلیسی شۆراش بەشداربوون، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەكانیان بوونو ناڕەزایی خۆیان بۆ سەردانی ئەو بەرپرسانە دەربڕی.