دوو شه‌ممه‌ 5 كانونی یه‌كه‌م 2022

كوڵبەرێكی ژن بە گوللەی هێزەكانی رژیم كوژرا

لەئەنجامی تەقەی راستەمخۆی هێزە ئینتیزامییەكانی سەر بە پاسگای تورجان لە ژنانی كۆڵبەر، ژنێكی خەڵكی ناوچەی سەردەشت گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، پاشنیوەرۆی پێنجشەممە 21ی گەلاوێژ هێزە ئینتیزامییەكانی پاسگای تورجان لە نزیك گوندی شاریكەند تەقە لە كاروانی كۆمەڵێك ژن دەكەن كە بۆ بژیوی ژیانیان كاری كۆڵبەری دەكەن‌و لەئەنجامدا ژنێكی تەمەن 36 ساڵ بەناوی ژاڵە قادرزادە كچی سەعید خەڵكی ناوچەی سەردەشت گیان لەدەستدەدات.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەمان رۆژ لەكردەوەیەكی هاوشێوەدا كۆڵبەرێكی خەڵكی باشوری كوردستان بە ناوی بێژوان مستەفا، تەمەن 20 ساڵ خەڵكی گوندی شابەدین لە هەرێمی كوردستان، لەناوچەی بانە بە گوللەی راستەوخۆی هێزەكانی ئینتیزامی رژیمی ئیسلامی كوژرا.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …