بۆ دووەم جار، محەمەد عەبدی پور، هەڵسوڕاوی كرێكاری شاری سەقز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە كراوەو پاش لێپرسینەوە هەڕەشەی لێكراوە.
رۆژی شەممە 23ی گەلاوێژ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، پاش بەخاكسپاردنی عومەر شاكری، هەڵسوراوی كرێكاری شاری سەقز، محەمەد عەبدی پور، ئەندامی كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی رێكخراوە كرێكاریەكان بانگهێشت دەكاتو پاش لێپرسینەوە هەڕەشەی لێدەكرێت كە چیتر بەشداری ئەو جۆرە رێوڕەسمانە نەكات.