دوو هەڵسوڕاوی كچ كە هەر كام بەجیا ماوەیەكە لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە رفێنراون، تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
کچە کوردێکی تەمەن 22 ساڵەی بۆکانی بەناوی “مەنیژە فاتحی”، کە ماوەی زیاتر لە 5 مانگ لەمەوپێش لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستیگر كراوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە و سەرەڕای سەردانی چەندین جارەی بنەماڵەكەی بۆ ناوەندە ئەمنییەكانی رژمی هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو نەزانراوە.
لەلایەکی ترەوە سەحەر فەیزی، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان کە ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەستگیرو رەوانەی شوێنێكی نادیار كراوە كە تا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.