شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2022

70 كرێكاری (كشت ‌و صنعت)ی مەهاباد لەسەركار دەركران

كرێكارانی كشت‌و سەنعەتی مەهاباد پاش ئەوەی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە دواكەوتنی 14 مانگ حەقدەستەكانیان بۆ ماوەی 2 هەفتە لەناوچادردا مانیان گرتبوو، 70 كەسیان لەسەر كار دەركران.
بەرپرسانی كشتوسەنعەت لەبری ئەوەی وەڵامی داواكاریی كرێكاران بدەنەوە بە بیانوی تەواوبوونی گرێبەستی كار 70 كرێكاریان لەسەر كار دەكرد.
دەركردنی ئەم كرێكارانە لەكاتێكدایە كە ماوەی 14 مانگە كرێكارانی شیركەتەكانی بەناو سەوزی مەهاباد كە شیركەتەكانی كشتوسەنعەت، دامداری‌و سەنعەتی، هوما مورغ‌و ساردخانەی زەمزەمی مەهاباد لەخۆ دەگرێت، حەقدەستیان وەرنەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …