لە ئێستادا نزیكەی 18 هەڵسوڕاوی كورد بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبە سیاسییەكانی كورد لە دادگاكانی رژیم سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوەو حوكمەكانیان لەلایەن دیوانی باڵاوە پشتڕاستكراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی “ناوەندی چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤی كوردستان” زۆربەی بنەماڵەی ئەم زیندانیانە، باس لە ئەشكەنجەی رۆڵەكانیانو گوشارەكانی سەر خۆیان دەكەن لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە.
بڵاوكردنەوەی ناوی ئەم 18 زیندانییە سیاسیو مەدەنییە لەكاتێكدایە كە ئەگەری لەسێدارەدانیان زۆر نزیكە:
ناو و ناونیشانی 18 زیندانی سیاسیو مەدەنی كە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەر:
1. زانیاری مورادی
2. لوقمان مورادی
3. موستەفا سەلیمی
4. عەلی ئەحمەد سلێمان
5. محەمەد عەبدوڵاهی
6. ئیبراهیم عیساپور
7. بەختیار مێعماری
8. رەزا مەلا زادە
9. هوشەنگ رەزایی
10. عەبدوڵا سەروەریان
11. ئەنوەر رۆستەمی
12. سەید سامی حسێنی
13. سەید جەمال محەمەدی
14. سابیر شێخ عەبدوڵا
15. حسەین عوسمانی
16. دیاكۆ رەسوڵزادە
17. حەسەن فەرەجی
18. حەبیبوڵا لەتیفی