پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ناسراوترین رۆژنامەی ئیسرائیلی پشتیوانی لە دەوڵەتی کوردی دەکات

گرنگترین ڕۆژنامەی ئیسرائیل، ئورشەلیم پۆست پشتیوانی لە دەوڵەتی کوردی دەکات لە هەرێمی كوردستان.

لە سەروتارێکی ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆست (Jerusalem Post)، کە لە ١ ی ئابی ٢٠١٦ دا بڵاوبۆتەوە، دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەکە داوا لە ئیسرائیل دەکەن کە پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە هەرێمی کوردستان بکەن. گرنگی بابەتەکە لەوەدایە کە بەناوی ڕۆژنامەکەوە نوسراوە، کە گرنگترین ڕۆژنامەی ئیسرائیلە، نەک نوسەرێک یان رۆژنامەنوسێک.

لە بابەتەکە دەستەی نوسەران هەژدە هۆکاریان خستۆتەڕوو بۆ پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە هەرێمی کوردستان:
1- کورد و جولەکە چەندین دوژمنی هاوبەشیان هەیە.
2- پارتی دیموکراتی کوردستان-ئێران یەکێکە لەو هێزە کەمانەی کە لە دژی سوپای پاسداران ئێستا دەستی بە شەڕکردۆتەوە.
3- کارکردن لەگەڵ کوردەکان دەکرێت وەک بەشێک لە ستراتیجیەتی کەنارەکان (strategic periphery)، ئەوەی کە دەیڤد بنگۆریۆن، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، خستببویەڕوو تەماشابکرێت. ئەم ستراتیجیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە هاوپەیمان‌و دۆستی جیاجیا لەناوچەکەو لە جیهان بۆ ئیسرائیل پەیدابکرێت.
4- سەربەخۆبوونی کوردەکان بەشێکە لە دیاردەی سەرهەڵدانی بکەرە نادەوڵەتییەکان کە ئێستا دنیای تەنیوە.
5- کوردەکان لە سوریا بەشێکی ئەو وڵاتەیان بۆ خۆیان دابڕیوەو ئەگەرەکانی یەکگرتنەوەی سوریا وەک جاران ئێجگار کەمە.
6- دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیکەی ناعەرەبی لەناوچەکە دەبێتە مایەی زیاتر پاراستنی کەمینە ئاینیی‌و نەتەوەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
7- ئێمە (ئیسرائیلییەکان) دەبێت ئەوە بزانین کە دەوڵەتی کوردی لەناو عەرەبەکان وەک “ئیسرائیلی دووەم” ناوزەدکراوەو تەماشادەکرێت.
8-پشتیوانیکردن لە حکومەتی هەرێم‌و کوردەکانی ئێران ئەرکێکی ئەخلاقییە بۆ ئێمە (ئیسرائیلییەکان).
9- سەرەڕای ئەوەی کە کوردەکان زۆربەیان موسڵمانن، بەڵام وەک هاوپەیمان تەماشای ئیسرائیل‌و جولەکە دەکەن.
10-بەبەراورد بە کۆمەڵگە عەرەبییەکان‌و کۆمەڵگەکانی دیکە لەناوچەکە، کۆمەڵگەی کوردی ئازادترو کراوەترو تەباترن لەگەڵ خەڵکانی دیکە.
11-ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە پێشمەرگەکان بەگشتی هاوسۆزیان بۆ ئیسرائیل‌و جولەکەکان هەیە.
12-مستەفا هیجری باس لەوەدەکات کە کوردەکان پێویستیان بە کۆمەک‌و پشتیوانی ئیسرائیل هەیە.
13-سەرکردەکانی ئیسرائیل، بۆنمونە: شەمعون پیرێز و نەتینیاهۆ، پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
14-کوردەکان خۆیان دووردەگرن لە بەستنی پەیوەندی ئاشکراو ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام ئەوان بە ئاشکرا دانیان بە کەلەپورو میراتی جولەکان لە هەرێمی کوردستان ناوە.
15-ئیسرائیل بە کڕینی نەوتی هەرێم دەتوانێت هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
16-لەوانەیە نزیکبوونەوەو پشتیوانی ئیسرائیل لە کوردەکان توڕەبوونی تورکیاو سعودیەی لێبکەوێتەوە بەڵام بۆ ئێمە (ئیسرائیلییەکان) هاوپەیمانێتی لەگەڵ کوردەکان گرنگترە لەبەرابەر پاونخوازی ئێران.
17-پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم واچاکە بەگشتی بەنهێنی بمێننەوە چونکە پرسی کورد پرسێکی ئاڵۆزەو پەیوەستە بە چوار دەوڵەت لە ناوچەکە. کوردەکان لاریان لە پەیوەندی نهێنی نییە چونکە ئەوانیش لە هەستیاری پرسەکە گەیشتون.
18-پشتیوانیکردن لە مافەکانی کوردەکان بێجگە لەوەی کە لە بەرژەوەندی ئیسرائیلە هەلێکی گرنگیشە بۆ ئێمە کە هەڵوێستی ئەخلاقی خۆمان نیشانبدەین.

ئامادەکردنی شێرکۆ کرمانج

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …