سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

بۆكان.. كچێكی تەمەن 18 ساڵ لەلایەن جاشێكی كۆماری ئیسلامی دەستدرێژی دەكرێتەسەر

جاش یان ئەندامێكی سوپای پاسداران لەشاری بۆكان پاش ئەوەی كچێكی تەمەن 18 ساڵ دەڕفێنێت دەستدرێژی دەكاتەسەر. ئەندامێكی بنەماڵەی كچەكە شەهیدی یەكێك لەحیزبەكانی رۆژهەڵاتە.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (رۆژی كورد) کچێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەیكی میراوای بۆکان بەناوی “ژ، ح” و کچی رەحیم لەلایەن ئەندامێکی بەکرێگیراوی سوپای پاسدارانەوە رفێندرا و دەستدرێژیی کرایە سەر.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو کچە مێرمنداڵەیە ئاشكرایدەكات كە: ” ژ، لە کاتێکدا رۆژی سێ‌شەممە لە خولێکی پەروەردەیی بەرەو ماڵەوە لە میراوا دەگەرایەوە، لەلایەن ئەندامێكی سوپای پاسداران (جاش) بەناوی ئەیوب رۆستەمی ناسراو بە ئەیوبی مینە رەش رفێندرا و لە کێڵگەیەکی مریشک دەستدرێژیی کراوەتە سەر”.

ئەو سەرچاوەیە روونی کردەوە، ئەیوب رۆستەمی کە ماوەی ١٣ ساڵە چەکداری سوپای پاسدارانە ئەو کچەی زۆر و راکێش راکێش خستۆتە ناو ماشێنەکەی و رفاندوویەتی.

سەرچاوەکە روونی کردەوە، کەسوکاری “ژ، ح” رۆژی چوارشەممە لە بەشی ئەمنیەتیی سوپای پاسداران لە بۆکان سکاڵایان لەو بەکرێگیراوە تۆمار کردووە، بەڵام پێیان راگەیاندراوە دەبێ بێدەنگی لێ بکەن، چونکە ئەیوب رۆستەمی ١٣ ساڵە لە خزمەت کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداراندایە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، لە کاتێکدا کەسوکاری “ژ” لەلای دادگای بۆکانیش سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام وڵامیکی روونیان پێ نەدراوەتەوە و هیچکام لەو ناوەندانە بەدواداچوونیان بۆ ئەو کێشەیە نەکردووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بنەماڵەی “ژ، ح” بنەماڵەی شەهیدی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیمی ئیسلامین و ئەو جاشە بەپێی پلان و رق و تۆڵەی سوپای پاسداران لە بەرامبەر بنەماڵەی ئەو شەهیدەدا ئەو کچەی رفاندووە و دەستدرێژیی کردۆتە سەر.

رەحم، ح، باوکی ئەو کچە مێرمنداڵەیە لە شاری بۆکان سەرقاڵی کرێکارییەو لە کاتێکدا هەموو هەوڵی ئەوەیە بە شێوەیەکی سەربەرزانە ماڵ و منداڵەکەی بەخێو بکات، بەڵام بەکرێگیراوانی رژیم بۆ سووکایەتی پێکردن و بەتاڵکردنی رق و کینەی خۆیان دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئەو کچە.

ژ، بەهۆی ئەو دەستدرێژیەوە تووشی خەمۆکی بووەو لە ژێر زەمینی ماڵەکەیاندا ماوەتەوەو ئەو دەستدرێژی کردنە کاریگەریی زۆر رووخێنەری لەسەر داناوە و هاوکات دەستدرێژی کردنی ئەو ئەندامەی سوپا پاسداران رق و توورەیی خەڵکی بۆکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …