چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

موحسین رەزایی هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە بارزانی دەكات

موحسین رەزایی سەرۆكی ناوەندی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران رایگەیاند ئەگەر بارزانی چالاكییەكانی كۆمەڵە‌و دیموكرات لەهەرێمی كوردستان رانەگرێت، ئێران هێرشی سەربازیی دەست پێدەكات.

رەزایی كە پێشتر سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئێران بووە لە دیمانەیەك لەگەڵ كەناڵەی یەكی تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران وتی: “ئەگەر بارزانی چارەسەرێك بۆ “تیرۆریستەكان” (حیزبەكانی كۆمەڵە‌و دیموكرات) نەكات، ئێمە دەست دەدەینە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی”.

رەزایی بە ئاماژە بەوەی سعودیە پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لەوانە رێكخراوی موجاهیدین دەكات وتی “ئەمانە هاتوون كۆمەڵە‌و دیموكرات لە هەولێر چالاك دەكەن‌و بنكەیان بۆ دروستكردون هەروەها دوو نوسینگەیان لە نزیك سنورەكانی ئێران لێداوە، كە ئەگەر ئەمە بەردوام بێت‌و ئاغای بارزانی بیرێكی لێنەكاتەوە، بەم زووانە ئۆپەراسیۆنەكانمان دەست پێدەكەین‌و هەرچیش رووبدات تاوانەكەی بە ئەستۆی خودی ئاغا بارزانییە”

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …