سەر بەرز لە بەرانبەر مێژوودا ! / ڕەشاد – مستەفا سوڵتانی

هەر نەتەوە و میللەتێک قارەمانی دەورانی خۆی هەیە . سیمای ناسراو و پڕ لە خەندە و هیوای باشوری کوردستان جەناب ” عەلی حەمە سالیح تەها” یە.

کە پەردە لە سەر هەموو ، تاڵان و دزییەکانی بەر پرسانی ئیقلیم لا دەبا و ،خۆی ئاسایی ، زانیاری کونکریت و ڕاست بە ماسمێدیای جیهانی و گەلی کورد پێشکەش دەکات . لە پێڤاژەی مێژوودا ، ئینساگەلێک وەک کاک عەلی حەمە سالیح دێنە مەیدان کە ، فرە مەزن و خاوەن هەڵویستی مرۆڤدۆستانەن . ئێستا لە سایەی نیمچە حکومەتەکانی سەوز ( یەکێتی ) و زەرد ( پارتی ) و ڕەش ( سەلەفیەکان و دیندارەکان ) و بازرگانانی خوێن و پارە ، باشوریان تاڵان و وێران کردووە . داری بە سەر بەردیەوە نەماوە و ژێر خان و سەرخانی ئابوری ئەم ئێقلیمە ،ورد و خاش و بە شێوەیەکی سامناک هەڵتەکاوە .

ئیفشاگەری و پەردە لە سەر لادانەکانی هاوڕێ عەلی حەمە سالیح ، ئاوینەی باڵا نوێنی هەست و ئارەزووی چەندین میلیون مرۆڤی دانیشتوی باشوری کوردستانە ، کە بەر پرسان بە خاتر و لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەیی، تاکەکەسی و حیزبی ،بەها مرۆڤایەتیەکانیان لە ژێر پێ ناوە و کەرامەتی بەشێک لە میللەتی کوردیان وەها شکاندوە کە، باری سایکۆلۆژیان لە خراپ خراپ ترە . ئازادیخوازان وپێشمەرگە قارەمانەکان ، لەگەڵ درەندەترین حکومەتی سەردەم یانی ”حکومەتی سوپر فاشیستی بەعس ” شەڕیان کرد و گیانیان لە پێناو ئازادی و دیموکراسی بەخت کرد و ئەگەر زیندوو بان ، بیگومان تفیان لەم دووزەخە دەکرد . ئەوان دەستیان لە هێچ هێز و دەسەڵاتێک پان نە کردەوە ، و ئازادی و دیموکراسیان لە بەر دەرگای هیچ داگیرکارێک سواڵ نەکرد . سەربەرز ژیان و بە خاتر ئازادی و ڕزگاری ، تاجی سەربەرزیان لە سەر نا . ئایا ڕەوا و لۆژێکە ئێستا لە حکومەتی خۆیان بۆ بژێوی ژیان دەست پانەوە کەن ؟ ڕاسپاردە و پەیامی گیان بەخت کردووان ،ئەگەرچی نە نوسرابێت و یا ئارشیو نە کرابێت ئەمما لە حاست بەرپرسانی ئێستا، دانانی سیستەمی چاک و مودێڕن ،شەفافیەت، سەداقەت، پاراستنی کەرامەتی شارۆمەندان ، ڕێز گرتن لە ژنان و کچان و ڕۆژنامەنوسان ، دانانی بەرپرسی شیاو لە جێگای شیاو و ڕێز لە کولتوری دیموکراسی و ئازادی بیر و باوەڕ بوو . ئایا ئەو دەریا خوێنە بۆ ئەوە بوو کە هەرێمی کوردستان وڵاتێکی بێ یاسا وقانون ، بێ پارلەمان ، بێ دادپەروەری بێت؟ ؟ ئایا تا چ کات هەموو سامان و سەروەت و پارەی ئەم میللەتە لە گەرووی چەندکەس و لایەن و حیزبی کارتونی لوول بخوات ؟ تاکەی چارەنووسی هەریمی کوردستان ،گاڵتەی پێ بکرێت ؟ ؟ زلهێزەکان ، دونیای ئوروپا ، داگیرکاران وکارتیلەکان ، خاوەنی هێج چەشنە عاتیفە،دڵسۆزی و کەرامەتێک دەرحەق بە گەلی کورد نین و زۆریش بیڕەحمن . گەلی کورد تەنها لە سایەی دەوڵەتێکی جێکەوتوو دەتوانێت سەرنجی جیهانی ” دڵبەردین ” بۆ حەللی کێشە نێو نەتەویەکانی خۆی ڕاکێشێت . لە سایەی حکومەتی حیزبیەوە ، ژنان ئەتک دەکرێن و دەکوژرین، ڕۆژنامە نووس شرت و گوم و بە نهێنی تیر باران دەکرێن، منژالان لە هەموو فاکتەرەکانی ژیان مەحرومن ، گەنجانەکان بێکار و سەرگەردانن ، دیاردەی پەروەردە و بارهێنان ،خوێندنی باڵا ، زانکۆکان و مەکتەبەکان لە داهٶڵ دەچن . تورکیا و ئێران بە مەیلی خۆیان لە پانتای کوردستان ڕم بازی دەکەن و بە هەزاران تۆڕی جاسوسی و شوڤاریان لە هەریمی کوردستان دامەزراندوە و کاریان بۆ دەکەن . هەموو شانازیەکانی هەرێمی کوردستان جەماوەری ڕاپەڕیو و پێشمەرگە بەدەستی هێنا و ئێستا ، لە هەموو سەروەت و سامانی کوردستان بی بەش کراون و لە پەراوێز خراون .

تراژدیەکان هەمیشە ، برینەکانی مرۆڤ دەکولێنەوە و هیشتا برینەکانی دانیشتوانی باشور سارێژ نە بووە . پارەی دەریا نەوتەکان ، ئەگەر لە بەردەستی بەرپرسانی حکومەتەکانی سویس ،دانیمارک، هولەند، سوید، و فینلاند بوایە ، جگە لە دابین کردنی ژیانی تیر و تەسەلی جەماوەر و گشت شارۆمەندان ، هەموو مەسرەفەکانی خوێندن ، پەروەردە، دەوا و دەرمانی جەماوەر بەلاش و خۆڕایی دەبوو . وتەکانی کاک عەلی حەمەسالیح ، دژی دیاردەی سانسور بە هەر فورم و شێوەیەکە و، خواستی ڕاستەوخۆی میلیونها کوردی ئازادیخوازە ، کە دڵیان بۆ چارە نووسی ڕەنجنەران و هەژارانی کوردستان ترپەی دێت . بیر و ڕای گشتی گەلی کورد خوازیاری بونیاد نانی سیستەمی حکومەتی و، دەستە بەر کردنی هەل و مەرجی پێویست بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیە . بانگەوازی بەڕێزیان کۆتایی هێنان بەشەڕی حیزبایەتی ، یەک خستنی هەموو قەوارەی سیاسی و جیوگرافیایی باشور ، واز هێنان لە دەسەڵات و دیواری حیزبایەتی، قەبوڵ کردنی دەسەڵاتی یاسا و پارلەمان و ،ڕێز گرتن لە عەداڵەتە . ئایا چ زەمانەت وگارانتیە هەیە کە کولتور و دیاردەی تاڵان بۆ پارچەکانی تری کوردستان تەشەنە نەکات ؟ ئایا کارەساتەکانی ئەنفال، سێدارەکان و تیربارانەکان ،وێران کردنی شارکان و شارۆچەکان ، شەنگال، کۆڕەو ، ڕێکەوتنی هەمیشەیی داگیرکاران لە سەر شێواندنی قەوارەی سیاسی و جیوگرافیای کوردستان دەتوانن دەرسی عیبرەتێک بۆ حیزبەکانی کوردستان بن ؟ ئایا کوردستان لە پێڤاژەی مێژووییدا وڵاتی شەڕ نە بووە ، وێران نە کراوە ، بە زۆر دانیشتوانی کۆچ نە دراوە ؟ ئایا بەساڵاوچوەکان ، منداڵان و ژنان و کەم ئەندامان برگەی ئەم هەموو ستەمە دەگرن و شیاوی ئەم بێ عەدالەتیەن ؟ هیوادارم پەردەلادانەکانی هاوڕێ عەلی حەمە سالیح ،کە هەمووی بەڵگە و دیکومینتی باوڕ پێکراون ، یارمەتی حیزبەکانی ڕٶژهەڵاتیش بدات تا لە داهاتوودا، تووشی ئەم مێمڵ وپەتایە نە بن .

( ر – م س ) پێنجمی ژولای ٢٠١٦

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …