پێشوتار:
قاڵی له به‌ن و خوری دروست ده‌كرێ. ئه‌م كهرهستگهره له گه‌ڵ كاتدا دهپڕووكن و له ناو ده‌چن وئاسهواریان لێ نامێنێ، بۆیه كه كهونارناسان ناتوانن به وردی مێژووی قاڵی سه‌رڕاست كه‌نه‌وه. به‌ڵام وا به‌راورد ده‌كرێ كه پیشه‌ی قاڵی ته‌نین هه‌ڵ ده‌گێڕێته‌وه بۆ چاخی بڕۆنز،واته دوو تا سێ هه‌زارساڵ پێش زایینی.
كۆنترین قاڵی كه وه ده‌ستی كهونارناسان كه‌وتووه قاڵیكی ته‌نراوی ماده‌كانه به نێوی قاڵی پازیریك. ئه‌م قاڵییه له ساڵی ١٩٤٩دا به ده‌ستی كهونارناسی ڕووسی سێرگه‌ی ڕوودێنكۆ له چۆمی پازیریك له كێوی ئالتایی له سیبێریادۆزراوهتهوه. ته‌مه‌نی ئه‌م قاڵییه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنسه‌د ساڵ پێش زایینی. به وته‌ی پسپۆران ماده‌كان ئه‌م قاڵییانه ته‌نراوه.
یه‌كێك له كۆنترین قاڵیگهری سنه ٦٠٠ساڵیه.
بێگومان پیشه‌ی قاڵی ته‌نین له كوردستانا به هه‌زاران ساڵ به‌راورد ده‌كرێ. ئێران به ٢٩ ناوچه‌ی قاڵی ته‌نین دابه‌ش كراوه.یه‌ك چووارمی ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه وان له كوردستانا كه بریتین له: ئیلام ، لۆڕستان ، سونقور وكولیایی ، كوردهواری خوراسان، بجنورد، بیجاڕ و سنه.
دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی قاڵی ته‌نین له كوردستانا سنه وبیجاڕه.له سنه جگه له قاڵی گڵێم و سوجاده ی دروس ده‌كرێ كه له پێوه‌ری جیهانیدا به ناوبانگن.
دارتهون:
دار ته‌ون له چووار داری سه‌ره‌كی دروست كراوه:دوو لادار، سه‌ردار و ژێردار.دوداری دیكه به نێوی گورد و پشت گورد.
بۆ ته‌نین له چه‌ند ئامراز كه‌ڵك وه‌ر دهگیرگهت كه بریتین له:كه‌ڵكیت، چه‌قۆ،قولاو،دوێردگ
كه‌ره‌سته:
١-خوری
بۆ درۆس كردنی قاڵی نه ته‌نیا له كوردستانا به‌ڵكوو له هه‌مووی ئێرانا له خوری په‌زی كوردی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
چوونكوو خوری په‌زی كوردی لانی كه‌م ده‌توانین بڵین یه‌كێك له باشترین خوریگهلی جیهانن.
٢-لۆكه
له لۆكه به‌نێ دروس ده‌كه‌ن كه فرێتی پێ ده‌ڵێن. ڕاهێڵی قاڵی له فرێت دروس ده‌كرێ.
ته‌رحه كان:
له ڕابردووا تهڕحگهلێكی زۆریان به كار ده‌هێنا، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ته‌رحانه كه‌م بوونه‌ته‌وه.به سه‌دها جۆر ته‌ڕح له قاڵی كوردی به كار ده‌برێ لێره‌دا نێوی چه‌ندا نهیكیان دێنین: ماسی ده‌رهه‌م، كڵاوفهرهنگی، سێ توره‌نج، چقه چاره‌كی، چقه تۆپی،چقه باامی،چقه نیمگرێیی،چقه گرێیی، چقه و مرواری، چقهوقهندیل،چقه زۆمڕۆتی، چقه پاوشتری، چقه چووار په‌ڕ،گۆڵ وگۆڵدان، نهخشهبیجاڕ، گوڵ فهرهنگ، ده‌سه گوڵ، گوڵ میرزاعه‌لی، گوڵ وبۆڵبۆڵ، زاواووهوی،گوڵ وه‌كێڵی،خرسهك، ماسی سنه، گوڵ هه‌مرۆ، گوڵ مینا، نه‌قشه مووسایی،ماسی بیجاڕ،ماسی ئه‌فشار،ماسی میرهك، ماسی زهبیده،سه‌گ ماسی….
شێوه‌ی ته‌نین:
١-گرێ
بۆ ته‌نین له دوو جۆر گرێ كه‌ڵك وه‌ر دهگیرگێت: گرێ سنه( كه فارسه‌كان چه‌ند ساڵێكه ئهویچیان دزیوه‌و كردوویانه به فارس بافت!) وگرێ توركی.
٢-ڕاهێڵ
ئه‌و فرێتانهن كه به شێوه‌یكی ستوونی له نیوان سه‌ردارو ژێرداراڕاهێڵ كراون.
٣-پۆ:
ئه‌و به‌نه‌یه كه ئاسۆیی ڕێزكراون .
دووجۆر پۆ هه‌یه: پۆی قهڵو یان ته‌ونه پۆ، پۆی ناسك یان شله پۆ، كه له پشت ته‌ونه پۆهوه ڕێزدهكرێ.
له كوردستانا به شێوه‌یكی گشتی قاڵییهكان دووپۆیین. له سنه جۆرێ قاڵی درۆس ده‌كرێ كه یه‌ك پۆیین، ئه‌م قاڵییه زۆر جووانه به‌ڵام پڕدهوام نییه و نێوی له میراتی فه‌رهه‌نگی ئێرانا نووسراوه.
له بیجارا قاڵیك دروس ده كه‌ن كه سێ پۆی هه‌یه. باشی ئه‌م قاڵییه له‌وه‌یه كه قایمه و به دهها ودههاساڵ ده‌توانین كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین، بافتی ئه‌م قاڵییه ئه‌ونده پڕپشته كه ناتوانین چووارقهدی كه‌ینه‌وه، بۆ ئهملاوئهولاكردنی ته‌نیا ده‌توانین لوولی كه‌ین، بۆیه كه به‌م قاڵییه ده‌ڵێن لوول بافت. قاڵی كوردستان له ئهرانا به قاڵی نه‌مر به‌ناوبانگه.
ڕه‌نگڕێزی:
له كوردستانا له ڕهنگهری سپی، سوور، سورمه‌یی،ئاوی ڕۆشن، گوڵخار(سوورێكی تێره و ئه‌م ڕهنگیانه به گیای ڕوونیاس دروس ده‌كرد) وشتری (قاوه‌یی ڕۆشن) جگه‌ری (سوورێكی تێره)، سه‌وز، سه‌وز چه‌مه‌نی، سه‌وز پسهیی، زه‌رد، چێره‌یی(به توكڵ پیاز دروسی ده‌كه‌ن)، زرهدی كایی، ژه‌نگار(سه‌وزی تاریك)، گوێزی(ڕه‌شی ئاماڵ سوور) وه‌نه‌وشه، هاڵ(سووری ڕۆشن)دۆشاوی(سووری تێر)….
له بیجاڕا بۆ دروس كردنی قاڵی له ٢٧ ڕه‌نگ كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرن.
له خمخانه بۆ دروس كردنی ڕه‌نگ له ڕوونیاس، كهمكۆڵ، توكڵی پیاز وتوكڵی هه‌نار و…. كه‌ڵكیان وه‌ر ده‌گرت. بۆ دروس كردنی جۆرێ ڕه‌نگی زه‌رد له گمێزی مانگایچ كه‌ڵكیان وه‌ر ده‌گرت.
ئه‌ندازه‌كان:
-كناره: قاڵیكی درێژ ته‌سك بوو
-ژێرجانمازی: قاڵیكی دووتیكهیه كه هه‌ر تیكهیكی یهكو نیو میترله ١٢٠-١٣٠ سانتیمیتره.
سێ دهرچوواری: سێ میتر له چووار میتره
دوو ده‌ر سێ:
سه‌رچاوه:
ویكیپێدیا
چه‌ن مهقالهیكی ئنتێرنێتی له سه‌ر قالی كوردستان