سەبارەت شەڕو پێكدادانهەكانی ئەم دواییەی نێوان پێشمەرگەو پاسداران لەرۆژهەڵاتی كوردستان، وەفدێكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسی یەكێتیو پارتیو حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی هەریەك لە دیموكراتەكانو كۆمەڵەكان دەكەن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سپی میدیا، رۆژی پێنجشەممە 23/6، وەفدێكی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی، پارتی دیموكراتو حكومەتی هەرێم كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە: كەریم سنجاری، مەحمود محەمەد، سەعدی ئەحمەد پیرەو شێخ جەعفەر مستەفا سەردانی هەریەك لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانو حیزبی دیموكراتی كوردستانیان كردوە.
لەو سەردانەدا وەفدە هاوبەشەكە بە ئاماژە بە ناڕەزاییەكانی ئێران سەبارەت بە شەڕەكانی ئەم دواییەی هێزەكانی دیموكرات لەگەڵ پاسداران لەناوچەی شنۆ، داوایان لە هەردوو حیزب كردوە چالاكییەكانیان رابگرنو كۆتایی بەناردنەوەی پێشمەرگەو شەڕی چەكداریی بهێنن.
بە پێی زانیارییەكانی سپی، وەفدە هاوبەشەكەی یەكێتیو پارتیو حكومەت ئەمرۆ 25/6 سەردانی هەر سێ لایەنی: رێكخراوی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران – كۆمەڵە، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانو كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كردوەو ئەو پەیامەشیان بەو سێ لایەنەی كۆمەڵە گەیاندوە.