رۆژی چوارشەممە 2ی پووشپەڕی ساڵی 1395ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کاسبکارانی شاری مەریوان لەگەڵ شارەداری و هێزی نیروی ئینتزامی رژیمی ئیسلامی ئێران دەرگیربوون، لێپرسیەنەوە و هەرەشە لە کاسبکاران کراوە.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی چوارشەممە 2ی پووشپەڕی ساڵی 1395ی هەتاوی کاسبکارانی کاسبکارانی شاری مەریوان لەگەڵ شارەداری و هێزی نیروی ئینتزامی رژیمی ئیسلامی ئێران دەرگیربوون و لەلایەن “ئەماکن”ی ئەو شارەوە لێپرسیەنەوە لەگەڵ کاسبکاران هەرەشەیان لێکراوە.
کاتێ هێزەکانی شارەداری بە پشتیوانی هێزی ئینتزامی دەیانویست گاری و شتومەکی کاسبکاران کۆ بکەنەوە، دەسفرۆشەکان بەرگریان لە خۆیان و شتومەکەکانیان کرد و بەو هۆیەوە لە نێوان هەر دوو لاتێک هەلچوون روویدا.
جێگەی ئاماژەیە کە کاسبکاران لە رێگەی بلیندگوی دەستی خۆیانەوە بە هێزەکانی شارەداری و ئینتزامیان راگەیاندوە کە هیچ شتێکی دیکە نییە بۆ بژیوی ژیانیان و رژیم هیچ کارێکی نەکردوە بۆ گورینی دۆخی ئەوان و نەبوونی کار و هەژاری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی ناچار کردوە کە روو بکەنە دەسفرۆشی.