شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 2024

ئێران: عەلی ئەکبەری جەوانفکر بەرێوەبەری پێشووی “ئیرنا” 91 رۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

دادگای ئینقلابی شاری تاران بریاریدا”عەلی ئەکبەری جەوانفکر” بەرێوەبەری پێشووی هەواڵەکانی ئێران “ئیرنا” كه‌ راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى پێشووى ئێرانیش بووه‌، 91 رۆژ زیندانی بكرێت.

 

بە پێی هەواڵەکان، دادگای ئیقلابی شاری تاران بڕیارى زیندانیكردنى بۆ عه‌لى ئه‌كبه‌ر جوانفكر، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى فه‌رمى هه‌واڵه‌كانى ئێران، ده‌ركردوە و پارێزەرەکەی وتوویەتی کە داوای پێداچوونەوە بۆ دوسیەکە دەکەین.

 

پارێزه‌ره‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، كه‌ دادگا، جگه‌ له‌ جەوانفكر، بڕیارى زیندانیكردنى بۆ سێ رۆژنامه‌نووسى دیكه‌ى رۆژنامه‌ى (ئێران) ده‌ركردووه‌ كه‌ بریتین له‌ : عه‌بدولره‌زا سوڵتانى، سه‌عید یوسفى پوور و حه‌سه‌ن قاسمى، بۆ ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ماوه‌ى 91 رۆژ زیندانى ده‌كرێن.

 

پرسه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵى 2011 كاتێك جوانفكر رێگه‌ى نه‌داوه‌ پۆلیس و نوێنه‌رانى دادگا ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ تۆمه‌تى “بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ و گوتارى دوور له‌ داب و نه‌ریتى گشتییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌”.

 

پێشتر له‌ ساڵى 2012 به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سووكایه‌تى به‌ رابه‌رى باڵا كردووه‌ و وێنه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوور بووه‌ له‌ به‌هاكانى ئاینی ئیسلام و ره‌وشتى گشتى، جوانفكر ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام دواتر بێبه‌ری كرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …