دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

ده‌روونناسی ٧٠ ساڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد له‌ كوردستانی بنده‌ستی ئێرانا

عه‌تا ریازی

نه‌مر خانی له‌ ژێرده‌ستیی، تورك و عه‌جه‌مه‌كان بێزار بوو وفه‌رمانبه‌ری بۆ كوردان به‌لاوه‌ شه‌رم وعار بوو، و ده‌یوت ئه‌گه‌ر پاتشاییكمان ببوایه‌:
توركان نه‌ده‌بوون به‌ سه‌رمه‌دا زاڵ
بۆ كوند نه‌ده‌بوینه‌ لانه‌وماڵ
چۆن بۆعه‌جه‌مان ئه‌بوینه‌ ژێرده‌ست؟
ژێرده‌ستی شتی وه‌ها نه‌وی و په‌ست
،،مه‌م وزین،،

پێشوتار

٢٤ی ئۆكتوبری ساڵی ٢٠١٥ حه‌فتادمین ساڵڕۆژی دامه زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان بوو‌‌ (كه‌ پاشان بوو به‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران). دامه‌ زریانی ئه‌م حیزبه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د گرینگیكی تایبه‌تی له‌ مێژووی گه‌لی كوردو بزووتنه‌ وه‌ی ڕزگاریخوازی ئه‌م نه‌ته‌وه‌دا بوو‌‌.
بایخی دامه زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان‌ ئه‌ونده‌ بوهایه‌ كه‌ به‌ وره ‌ده‌توانین ‌ به‌ گرینگترین ڕووداو ی ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ده‌ی بیستمی‌ كوردستانی گه‌وره‌ی دابنین.‌ ئه‌م حیزبه‌ ته‌نیا سێ مانگ پاش پێكهاتنی، كۆماری كوردستانی دامه زراند وبزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كوردی یه‌ك شه‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هۆمه‌وه‌ په‌ڕانده‌‌ سه‌ ده‌ی بیستمه‌وه‌.
له‌ ڕاسته‌قینه‌ دا دامه‌زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان كۆتایی به‌ بزوتنه‌وه‌كانی عاشیره‌تی و ده‌ره‌به‌گی له‌ كوردستانا هێناو جووڵه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردی خسته‌ ڕێزی بزووتنه‌وه‌كانی مۆدێڕن و پێشكه‌وتووی جیهان و به‌م چه شنه‌ پرسی كوردی وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یك له‌ جیهاندا مه‌تڕه‌ح‌ كرد.
زایه‌ڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌م حیزبه‌ ئه‌ونده‌ گه‌وره‌ بوو كه‌ له‌ هه‌موو پارچه كانی كوردستانا ده‌نگی داوه‌ و كورده‌كانی بن ده‌ستی عێڕاق و توركیه‌ و سوورییه‌ بۆ ڕزگار كردنی خۆیان به‌ شوێنه‌وه‌ری له‌ پێشه‌واقازی موحه‌مه‌د حیزبی دیموكراتی خۆیان پێك هێنا.
حیزبی دیموكراتی كوردستان( كه‌ پاشان بوو به‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) هه‌ر له‌ ده‌ستپێكه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ڕێگای دابین كردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردبه‌ دڵ وبه‌ گیان تێ كۆشاوه‌و تێ ده‌كۆشێ. ‌ له‌م ڕێگایه‌دا تا ئێستا به‌ هه‌زاران خۆبه‌ختی داوه‌ و‌ به‌ هه‌زاران هه‌زار پێشمه‌رگه‌ ی له‌‌ به‌ندیخانه‌كانی ئێراندائه‌شكه‌نجه‌ كراون و دده‌كرن وته‌مه‌نیان تێاندا به‌ باوه‌و‌چووه‌ و ده‌چێ.
له‌ ڕێزی خۆبه‌خته‌كانی ئه‌م حیزبه‌، جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ و كادر و ئه‌ندامانی ئاسایی به‌ ده‌ها به‌رپرسی باڵا‌ وته‌نانه‌ت چه‌ندین سه‌رۆكی گه‌وره‌یچ ئه‌بینین كه‌ بریتین له‌:
پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و وه‌زیره‌كانی:سه‌در قازی و سه‌یف قازی ، كه‌ له‌ ٣١ی مارسی ١٩٤٧داله‌ گۆڕه‌پانی چووارچرای‌ مه‌هابادا له‌ سێداره‌ دران. به‌ شوێن ئه‌وانا فریك له‌ ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبیچ هه‌ر له‌و مانگه‌داتیرباران كران.
له‌ ساڵه‌كانی ١٩٦٦و ١٩٦٧دائیسمایل شه‌ریفزاده‌،سوڵه‌یمان موعینی، عه‌بدوڵا موعینی، موحه‌مه‌د ئه‌مین سه‌راجی، قادرشه‌ریف، نه‌حۆ شكاك و مه‌لا ئاواره وده‌ها كه‌سیتر،هه‌مویان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌ ده‌ستی ساواكی شای ئێرانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر و تیرباران‌كران.
به‌ شوێن پێشه‌وای نه‌مر دوو سه‌رۆكی دیكه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌ دستووری ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ ده‌ستی دیپلۆماته بكوژه‌ ‌كانیانه‌وه ‌خۆ به‌خت ‌كران:
١٣ی ژووییه‌ی ١٩٨٩ دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سێكرێتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ گه‌ڵ عه‌بدۆڵا قادری ئازه‌ر كادری حیزب، به‌ ده‌ستی دیپلۆماته‌ بكوژه‌كانی ئێرانییه‌وه‌ له‌ ڤیێنا خۆبه‌خت ‌كران.
١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سێكرێتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ گه‌ڵ هاوڕێانی : هومایون ئه‌رده‌ڵان،فه‌تاح عه‌بده‌ڵی، نووری دێهكه‌ردی له‌ رستوورانی میكونوس له‌ بێرلینا به‌ ده‌ستی دیپلۆماته بكوژه‌‌كانی ئێرانییه‌وه‌ خۆبه‌خت ‌كران.
شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ی بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ دادگای ئاڵمان ئایه‌تۆڵا خامنه‌یی، ئایه‌تۆڵا ڕه‌فسه‌نجانی و عه‌لی فه‌لاحیان(وه‌زیری ئاگاداری ئێران) به‌ به‌رپرسی كوشتنی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێا‌نی دانه‌ زانین.
سییاهه‌ی خۆبه‌خته‌كانی حیزب ‌ به‌ درێژایی مێژ‌ووه‌كه‌یه‌.‌‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ نێوی هه‌مویان لێڕه‌دا بنووسین به‌ داخه‌وه‌ به‌ سه‌دان و سه‌دان لاپه‌ڕه‌ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌. ته‌نیا له‌م ده‌فره‌ته‌ كه‌ڵك وه‌ر بگرین كه‌ دروودیان بۆ بنێرین و یادیان پیرۆزاگرین.
مه‌به‌ستم له‌ نووسینه‌وه‌ی نێوی سه‌رۆكه‌كان و هێندێ له‌كادره‌ به‌رزه‌كانی خۆبه‌خت كراوی حیزب ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌بكه‌م كه‌ له‌‌ حیزبی دیموكراتی كوردستان(كه‌ پاشان بوو به‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ی ئێران) له‌ سه‌رۆك بگره‌ تا پێشمه‌رگه‌ ی ئاسایی، هه‌مووان به‌رانبه‌ر به‌ دوژمن سنگی خۆیان كردووه‌ و ده‌كه‌ن به‌ قه‌ڵخان. به‌ دڵ و به‌ گیان، به‌ سه‌روبه‌ ماڵ هه‌وڵی خۆیان داوه‌و ده‌ده‌ن كه‌ مافی كوردوه‌ر بگرن. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ پاش حه‌فتادساڵ خه‌بات سه‌ره‌ڕای ده‌ستكه‌وته‌ گرینگه‌كانی ڕۆژانی ده‌ستپێكی دامه‌زرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، هێشتاگه‌لی كورد له‌ ئێرانا له‌ بن ده‌ستی فارسه‌كانا ماوه‌ته‌وه‌و نه‌یتووانیوه‌ بووچكترین پێشكه‌وتنێك له‌م ڕێگایه‌دا وه‌ ده‌ست بهێنێ.
له‌ كوردستانی بنده‌ستی ئێرانا ته‌نیا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نه‌بووه‌ و نییه‌ كه‌ خه‌بات ده‌كات. له‌ ساڵی ١٩٧٩حیزبێكی دیكه‌ به‌ نێوی كومه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران هاته‌ گۆڕه‌پانی خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌.ئه‌‌م حیزبه‌ هه‌ر وه‌كوو ‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ سه‌رۆكه‌كان بگره‌ تا پێشمه‌رگه‌كانی ئاسایی، هه‌موان به‌ دڵ و به‌ گیان،به‌ سه‌روبه‌ماڵ له‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستانا هاو به‌شیان كردووه‌ و ده‌كه‌ن و له‌م ڕێگایه‌دابه‌ سه‌دان خۆبه‌ختیان داوه‌. بۆ نموونه له‌ پاڵ سه‌دها پێشمه‌رگه‌ ی خۆبه‌خت كراوه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ كاك فواد سوڵتانی و كاك سدێق كه‌مانگه‌ر، دوكتور جه‌عفه‌ر شه‌فێعی، كاك سه‌عید موعینی(خانه‌)، كاك حه‌مه‌ حوسه‌ین كه‌ریمی بكه‌ین كه‌ هه‌ر پێنجیان له‌ سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م حیزبه‌ بوون. سه‌ره‌ڕای خه‌باتێكی بێوچان و هژمارێكی زۆری خۆبه‌خت به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانیچ تا ئێستا نه‌یانتووانیوه‌ ده‌ستكه‌وتێكیان بۆ كورد بووبێت. ‌
زۆر جاردڵسۆزانی كورد له‌ خۆیان پرسیوه‌ و ده‌پرسن بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ ئێرانا بن ده‌ست ماوه ته‌وه‌‌؟ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا،‌ براكانمان له‌ باشوورا سه‌ر به‌خۆن و له‌ ڕۆژاوا به‌ هه‌مان شێوه‌ و له‌ باكوورا تا ڕاده‌یكی زۆر ڕۆیشتوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌. فره‌یك له‌ پسپۆڕان وچاودێڕانی ڕامیاری تێكۆشاون و تێ ده‌كۆشن تێبینی و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ له‌ ‌ ڕووانگه‌ی ڕامیارییه‌وه‌ ڕابگه‌ینن‌، كه‌ زۆر به‌ كه‌ڵكن. بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی تێبینییه‌كان ‌ لێره‌دا تێ ده‌كۆشین له‌ ڕووانگه‌یكی ده‌روونییه‌وه‌ پرسیاره‌كه‌ تاقی بكه‌ینه‌وه‌.

بێگۆمان جێ سه‌ر سووڕمانه‌ كه‌ پاش‌ حه‌فتاد ساڵ خه‌بات، گه‌لی كورد له‌ كوردستانی بن ده‌ستی فارسه‌كانا نه‌یتووانییوه‌ ته‌نانه‌ت حه‌فتاد هه‌نگاویچ بڕۆێته‌ پێشه‌وه‌، بۆ چی؟
به‌ پێ پسپۆڕانی ڕامیاری وتوێژه‌رانی كورد زه‌نجیره‌ هۆانێك ده‌ستیان داوه‌ته‌ ده‌ستی یه‌كه‌وه‌ كه‌ ڕێگای هه‌ر جۆره‌ پێشكه‌وتنێك له‌ گه‌لی كوردیان داخستووه‌، كه‌ به‌م چه‌شنه‌‌ ده‌سته‌به‌ندیان ده‌كه‌ن:
١- هۆانی ده‌ره‌كی
– پارچه‌ پارچه‌ بوونی كوردستان
– سیاسه‌تی ناوخۆیی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ كورده‌كان‌، كه‌ له‌سه‌ربنه‌مای‌ فشاری ڕامیاری، ئاسایشتی، ئابووری وفشاری زانستی، فه‌رهه‌نگی، پیشه‌یی، ئایینی وفشاری سه‌ربازی، پۆلیسی، په‌روه‌رده‌یی، ڕێبه‌رایه‌تی(ئیداری)، هتد داڕژاوه‌ و ئامانجیان له‌و سیاسه‌ته‌ قه‌ڵاچۆكردنی كورده‌كانه‌.
پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌ دابه‌شكه‌ره‌كانی‌ كوردستان،‌ له‌ ئێران.
پاڵپشتی زلهێزه‌كانی جیهانی له‌ سیاسه‌تی فارسه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ كورده‌كانی بنده‌ستی ئێران.
٢- هۆانی ناوه‌كی
ناكۆكی و نه‌بوونی یه‌كیه‌تی له‌ نێو گه‌له‌كه‌مانا
نه‌بوونی ئاگاداری نه‌ته‌وایه‌تی(شعور ملی) له‌ نیوان تێكڕای خه‌ڵكه‌كه‌
نه‌بوونی ڕێبه‌رێ وه‌كوو پێشه‌وا كه‌ بتوانێ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ ده‌وری خۆیا كۆ بكاته‌وه‌
كه‌م وكورتی به‌رنامه‌ ی حیزبه‌كان
……
به‌م هۆانه‌ ده‌توانین هۆیكی دیكه‌ كۆ بكه‌ێنه‌وه‌، ئه‌ویچ ده‌روونییه‌

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ قسه‌ له‌ ده‌روونناسی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد بكه‌ین با واته‌ی هێندێ له‌ وشه ‌و وێژه‌كان بنووسینه‌وه‌.

كوردان كێن‌؟
كوردان مه‌ردمانێكن‌ كه‌ هه‌زاران هه‌زارساڵه‌ له‌ سه‌رزه‌وینێكی هاوبه‌شا به‌ نێوی كوردستان ده‌ژین.
كوردان به‌ چه‌ند زاراوه‌ ی زمانی كوردی قسه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بریتین له‌ كرمانجی،سۆرانی،زازاكی،هه‌ورامی،كه‌لهۆری،لۆڕی ،له‌كی و گۆرانی.
زۆربه‌ی كورده‌كان به‌ زۆری شمشێری عومه‌ر كوڕی خه‌تاب بوونه ته‌‌ موسڵمان. كه‌مایه‌تیك له‌م گه‌له‌ هه‌ر له‌ سه‌ر ئایینی ئه‌ژدادی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ یارسان ، ئێزدی ،كاكه‌ییه‌كان.
به‌ پۆخته‌ ده‌توانین بڵین كه‌ كورده‌كان مه‌ردمانێكن كه‌ سه‌رزه‌وین وزمان وڕابردوو و فه‌رهه‌نگ و چاند وئایینێكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، به‌ پێ ڕاوه‌یك كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ كراوه‌ كورده‌كان هه‌ر وه‌كوو ئاڵمانی ،فه‌ڕانسه‌یی ، عه‌ره‌ب یان ئینگلیسییه‌كان نه‌ته‌وه‌یكن.
(به‌ گوێره‌ی New Oxford American Dictionary نه‌ته‌وه‌ بریتییه‌ له‌ مه‌ردمانێ كه‌ چاند و فه‌رهه‌نگ و زمان و ڕیشه‌یكی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ وتووانیویانه‌ كه‌ كیشوه‌رێكیان بێت یاكوو هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌ كیشوه‌رێ پێك بێنن)
كوردستان چییه‌؟
هه‌ر وه‌های كه‌ وتمان كوردستان نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌.
ئه‌م وڵاته‌ دابه‌ش كراوه‌ته‌نیوان چووار كیشوه‌ری سوورییه‌، ئێران، توركییه‌ و عێراق. ئه‌م كێشوه‌رانه‌ ‌ مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی كورد پێ شێل ده‌كه‌ن و به‌ ملهۆڕی و به‌بێ شه‌رمی،به‌ زمانی بێزمانی و بازمانی ده‌ڵێن كه‌ به‌رنامه‌یان‌ تاواندنه‌وه‌و قه‌ڵاچۆكردنی كورده‌كانه‌‌.
له‌عێڕاقا،سه‌دام حوسه‌ین كه‌ یه‌كێك له‌ بێ ئاوه‌زترین و دڕنده‌ترین سه‌رۆكانی جیهان بوو ده‌یوت كارێك ده‌كه‌م كه‌ له‌ باكوورا (سه‌باره‌تی له‌ باكوور كوردستانی به‌ر ده‌ستی خۆی بوو) كه‌سێ نه‌توانێ بڵێ كه‌ من كوردم!!!!!
له‌ توركییه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ناو قامووسه‌كانا وشه‌ی كورد و كوردستانیان پاك كردووه‌ته‌وه‌!!!!
له‌ سوورییه‌ فره‌یك له‌ كورده‌كان پێناسیان نییه‌!!!!
له‌ ئێرانا ئه‌گه‌ر كه‌سێان به‌ كتێوێكی كوردییه‌وه‌ بگردای چه‌ندین ساڵ له‌ زیندانیان ده‌خست!!!!!!!!

ئێران چییه‌؟
ئێران نێوی سه‌رزه‌وێنێكه‌ ‌ كه‌ چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی ئاریایی نیژادی تێدا‌ ده‌ژی . كه‌ بریتین له‌ كوردولۆڕ،به‌لووچ،گیله‌كی، مازروونی، پۆشتوو، فارس و ئۆردوو. زمانێ به‌ نێوی زمانی ئێرانی نییه‌.كه‌ وابوو نه‌ته‌وه‌یك به‌ نێوی نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی نییه‌.به ڵام ‌ فارسه‌كان ئه‌نقه‌‌ستی ئه‌ونده‌ وشه‌ی ئێران و‌ فارسیان تێكه‌ڵاو كردووه‌ و ده‌یكه‌ن ، كه‌ نه‌ ته‌نیا له‌ ئێرانا به‌ڵكوو له‌ هه‌موی جیهانا له‌ ناو بیر و هزری هه‌ر كه‌سێكائێران و فارس دوو ڕووی یه‌ك نیسكن!!!! واته‌ ئێران فارسه‌ و فارسیچ ئێرانه‌ !!!!!! له‌ بۆچوونێكی ده‌روونناسییوه‌ كاتێ كه‌ ده‌نووسین حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ده‌توانین ئه‌مه‌ بخوێنینه‌وه‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی فارس!!!!!
به‌رانبه‌ربه‌ مه‌ترسه‌ی فه‌وتان وله‌ ناو چوون و پاك بوونه‌وه‌ له‌ ڕووپه‌ری مێژوودا نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ تا خۆی له‌ ژێر ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستانا ڕزگار بكات.
مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد هه‌ر له‌ سه‌ده‌ی شازده‌هۆمی زایینییه‌وه‌‌ له‌ گه‌ڵ نه‌مر خانی ده‌ستی پێكردووه‌و هه‌ تا ئێستا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بۆ خۆی باسێكی دوورودرێژه‌.
ده‌روونناسی ٧٠ ساڵ خه‌باتی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی بنده‌ستی فارسه‌كان:

– ٢٤ی ئۆكتوبری ١٩٤٥پێشه‌وای نه‌مری كوردله‌ مه‌هابادا حیزبی دیموكراتی كوردستانی دامه‌زراند . ئه‌و جۆره‌ی كه‌ ڕایگه‌یاندبوو : مه‌به‌ستی له‌ دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه‌ ڕزگاركردنی گه‌لی كوردو پێكهێنای كۆمه‌ڵێكی دێموكراتیك بۆ دانیشتووانی كوردستان له‌ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه‌‌‌.

هه‌ر وه‌های كه‌ له‌ ناو ڕۆژنامه‌ی كوردستان ژماره‌ی ده‌ هی‌ دوو شه‌مه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندان ی ١٣٢٤نووسراوه‌ ئه‌بینین كه‌ بۆ حیزبی دیموكراتی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی (independence) كوردستان مه‌رجی سه‌ره‌كی ڕزگاری گه‌لی كورده‌، له‌ ڕاسته‌قینه‌دا ئیستیقلالی كوردستان درۆشمی حیزبی دیموكرات بوو . مازیار بێهروز توێژر و مێژوونووسی مێژووی بزووتنه‌وه‌كانی چه‌پی ئێرانیچ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوو كه‌ پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د سه‌ربه‌خۆ خواز (ئیستیقلال خواز) بوو واته‌ ده‌یه‌ویست كوردستان له‌ ئێران جییا بكاته‌وه (وه‌كوو فارسه‌كان ده‌ڵێن پێشه‌وا ته‌جزییه‌ ته‌ڵه‌ب بووه‌)‌.
پێشه‌وا هه‌ر وه‌كو ڕێبره‌ گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می خۆی،مه‌هاتماگاندی و هۆشی مین، له‌‌ سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌بوو كه‌ ته‌نیا ڕێگا بۆ ڕزگاركردنی گه‌لێك سه‌ربه‌ خۆیی و ئیستیقلاله‌‌‌. بۆیه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كردبووه‌ درۆشمی حیزبی دیموكراتی كوردستان.
پێشه‌وا هه‌میشه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی بیری ده‌كرده‌وه‌ و هیچ ئاڵتێرناتیڤێكی بۆ سه‌ر به‌ خۆیی نه‌ئه‌دی. پیشه‌وه‌ری سه‌رۆكی ئازه‌ربایجانی باشووری چه‌ندین جار پێشنیاری كردبووه‌ جه‌نابی قازی مۆحه‌مه‌د كه‌ كۆماری كوردستان بكاته‌ به‌شێ له‌ ولاته‌كه‌یه‌وه‌. پیشه‌وه‌ری ده‌یگۆت‌ ئازه‌ربایجان كۆمارێكی پێشكه‌وتووه‌ ، كورده‌كان له‌ ژێر سێبه‌ری دیموكراسی و سۆسیالیسمی ئازه‌ربایجانا ده‌توانن به‌ ئازادی بژین… جه‌نابی قازی موحه‌مه‌د له‌ وڵامدا فه‌رموبووی كه‌ ئێمه‌ نامانئه‌وێ له‌ ژێڕ سێبه‌ری هیچ چتێكا بژین. ژیان له‌ ژێڕ سێبه‌ری كه‌سێ یان چتێكا بنده‌ستییه‌ ‌. بنده‌ستیچ بنده‌ستییه‌.جا با بۆ ڕژیمێكی پاش كه‌وتوو بێ یان بۆ ڕژیمێكی پێشكه‌وتوو.
به‌ كۆرته‌ بڵین پێشه‌وا كه‌سیایه‌تیك(personality) بوو كه‌ وه‌كوو هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی یه‌ك پێناسی(indentity) بوو و له‌ ژیاندا مه‌نتێقی هزری ده‌كرده‌وه‌. بۆیه‌ كه‌ ده‌یزانی چی ده‌وێ. چوونكوو ده‌یزای چی ده‌وێ، تووانی له ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگا كۆماری كوردستان دابمه‌زرێنێ.
به‌ هه‌مان شێوه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ بۆ چوونێكی ده‌روونناسییه‌وه‌ وشه‌ به‌ وشه‌ عینوانی <<حیزبی دیموكراتی كوردستان >> شی بكه‌ینه‌وه‌ ده‌توانین به‌م جۆره‌‌ ڕاوه‌ی بكه‌ین: حیزب واته‌ ڕێكخراوێكی سیاسی، دیموكرات واته‌ پایبه‌ندی به‌ دیموكراسی، كوردستان واته‌ نیشتمانی كوردستانییه‌كان .
واته‌ی ئه‌م عینوانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ‌ كه‌ ‌ ئه‌م حیزبه‌ حیزبێكی كوردییه‌ و ده‌یه‌وێ له‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ نێوی كوردستان ، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك بۆ دانیشتووانی دابمه‌رزێنێ.
له‌ به‌رهه‌مدا ده‌توانین بڵین‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م حیزبیانه‌ دامه‌رزاندووه‌ ده‌یان زانی كێن واته‌ ئاگاداریان له‌ پێناسی (identity)خۆیان بوو . چوونكوو ده‌یانزانی كه‌ كێن ده‌یانزانی كه‌ چییان ده‌وێت. بۆیه‌ كه‌ ته‌نیاله‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگا!! پاش دامه‌زراندنی ئه‌و حیزبه‌،‌ كۆماری كوردستانیان دامه‌زراند.كۆمارێ كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ ڕاستی هه‌ژانده‌وه‌.

پاش تێكچوونی كۆماری كوردستان دوو گوڕانكاری گه‌وره‌ به‌ سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستانا‌ كرا، یه‌كێكی ئه‌وه‌ بوو كه‌ وشه‌ی ئێرانیان لكانده‌ پاڵ نێوی حیزبه‌كه‌و دووهه‌می ئه‌وه‌ بوو كه‌ درۆشمی حیزبه‌كه‌یان گۆڕاو له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردیان به‌ دیموكراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ كوردستان.

١-لكاندنی وشه‌ی ئێران به‌ نێوی حیزبه‌كه‌وه‌:

له‌ بۆچوونێكی ده‌روونناسییه‌وه‌‌ لكاندنه‌وه‌ی وشه‌ی ئێران به‌و حیزبه‌‌ دوو كاریگه‌ری نه‌رێنی بووه‌ وهه‌یه‌:

ئه‌لف) حیزبی دیموكراتی كوردستان كه‌ تا ئێستا وه‌كوو حزبێكی ئاسایی(normal)، یه‌ك پێناسی(identity) بوو، بوو به‌ حیزبێكی دوو پێناسی ‌‌: پێناسێكی كوردی و پێناسێكی فارسی (یان ئێرانی)، له‌ هه‌ر پسپۆری ده‌روونناسی بپرسن كه‌ به‌مه‌ ده‌ڵێن چی؟له‌ ولامدا ده‌ڵێن كه‌ به‌مه‌ ده‌یژنسكیزۆفرێنی سیاسی .

ب) وشه‌ی ،،ی،، كه‌ له‌ دووایی كوردستان له‌ ناو عینوانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هاتووه‌ ، ڕێزمانناسان به‌ ،،ی،، ته‌عه‌لۆقی ڕاوه‌ی ده‌كه‌ن. واته‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانێ كه‌ ته‌عه‌لۆقی به‌ ئێرانه‌وه‌ (فارسه‌كان) هه‌یه‌، هه‌روه‌های كه‌ حیزبی تووده‌ی ئێران یان سازمان فیداییانی ئێران، یان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران…..

٢-دیموكراسی بۆ ئێران و خۆدموختاری بۆ كوردستان:
له‌ بۆچوونێكی ده‌روونناسییه‌وه‌ ‌ئه‌مه‌ به‌و واته یه‌ كه‌ ‌حیزب‌ هه‌وڵ ده‌دا كه‌ دیموكراسی له‌ تاران و قۆم و قه‌زوین و ئه‌سپه‌هان و شیرازاو…. دابمه‌رزێنێ،تا له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و دیموكراسییه‌ خۆد موختاریكیچ به‌ كورده‌كان بدرێ!!!به‌ مه‌ ده‌ڵێن بێگاری سیاسی
ئه‌لبه‌ته‌ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران درۆشمه‌كه‌ی گۆڕاوه‌ته‌وه‌ وكردوویه‌ به‌ فیدراڵیسم بۆ ئێران !!! ئه‌ویچ هه‌ربێگاری سیاسییه‌.

به‌ داخه‌وه‌ له‌ كوردستانی بنده‌ستی ئێرانا ته‌نیا حیزبی دیموكرات نه‌بووه‌ كه‌ توشی سكیزۆفرێنی بێگاری سیاسی بووه‌، كۆمه‌ڵه‌یچ هه‌روابووه‌‌.
له‌ ساڵی ١٩٧٩دا له‌ ده‌ستپێكی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانا،هێندێ له‌ ڕۆشنبیرانی چه‌پی كورد ڕێكخراوێكی چه‌پیان دروس كرد به‌ نێوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی ‌ كوردستانی ئێران.
ڕێبه‌رانی ئه‌م حیزبه‌ ئه‌ونده‌ به‌ ئێران و ئێرانی بوونی خۆیان‌ بیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كانی تارانا فارسێكیان دۆزیبووه‌وه‌ كه‌ نێوی خۆی نییا بووه‌ حیكمه‌ت و هاوردبوویانه‌ كوردستان و كردبوویانه‌ ئیدێئۆلۆگی خۆیان !!!!
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌كه‌م ره‌فێق حیكمه‌ت! نوور نه‌بووه‌.نه‌ ته‌نیا نوور نه‌بووه‌، به‌ڵكوو كابرایكی زۆر پێچیش بووه‌ .چوونكوو چه‌ندساڵ پاش هیجره‌تی له‌ لاله‌زار به‌ بان خیابان فه‌ره‌ح ، كۆمه‌ڵه‌ به‌ نێوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م كابرا شۆێن ده‌با!!!
بۆ ئاگاداری زۆرتر له‌ سه‌ر ڕابردووی ئه‌م كابرا ئه‌و جۆره‌ی كه‌ له‌ بان ئینتێرنێته‌وه‌ نووسراوه‌ حیكمه‌ت كابرایك بووه‌ تارانی، كه‌ له‌ زانكۆی شیرازا لیسانس ئابوری وه‌ر گرتووه‌ (واته‌ له‌ ده‌بیرستانا ئه‌ونده‌ شاگردێكی زیره‌ك بووه‌ كه‌ له‌ زانكۆی تارانا ڕێان نه‌داوه‌).پاش وه‌رگرتنی لیسانسه‌كه‌ی له‌ شیرازاده‌چێته‌ له‌نده‌ن وگه‌ره‌كی بووه‌ فه‌وق لیسانسه كیچی به‌ خه‌یرییه‌ت بخوێنێ ، له‌ ناو ئه‌م گه‌ره‌كبوونه‌دا‌ بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٩ا هاوكات له‌ گه‌ڵ ئاغه‌ هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئێران.
وه‌ختێ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ ڕه‌فێق حیكمه‌ت‌ وه‌كوو پسپۆڕی ماركسیسم لێنینسم ئێستیخدام ده‌كا ته‌نیا مه‌دره‌كێكی كه‌ بووه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م كابرا گه‌ره‌كی بووه‌ فه‌وق لیسانس بخوێنێت!!!!!!!‌
به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌نه‌بووه‌. ڕێبه‌رانی ئه‌م حیزبه‌ ئه‌ونده‌ له‌ ئێرانی بوونی خۆیانا سوور بوون كه‌ ته‌نانه‌ت نێوی خویچیان گۆڕا و كردیان به‌ حیزبی كومۆنیستی ئێران!!!!!!
ڕه‌فێق حیكمه‌تیچ پاش خستنه‌ ڕێ ئاژاوله‌یكی گه‌وره‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ كه‌ بوو به‌ هۆی براكوژیكی گه‌وره‌وه‌ و به‌ ده‌ها پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حزبه‌ خۆبه‌خت كران ، خوی كێشاوه‌وه‌و حیزبێكی تری خسته‌ ڕێ!!!!
سكیزۆفرێنی سیاسی و بێگاری سیاسی و بێگانه‌ په‌ره‌ستی بوونه‌ته‌ هۆی سستی بزووتنه‌وه‌ی كورد بۆیه‌ كه‌ پاش حافتاد ساڵ خه‌بات به‌ هێچێك نه‌گه‌یشتووین.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …