سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەناوچەی سەردەشت مینێک بە سێ برادا تەقیوەتەوە لە ئەنجامدا دوانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بە سەختی برینداربووە.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ 14ی جۆزەردان له دەشتی وەزنەی سەر بە شاری سەردەشت ٣ برا لەکاتی کارکردندا مین یان پێدا تەقیوەتەوە و دووانیان بەناوەکانی عەلی مینە شیلان و یەعقوب مینە شیلان گیانیان لەدەستداوە برایەکی تریشیان بەناوی عەبدوڵا مینە شیلان بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەهاباد.