سێ شه‌ممه‌ 5 تشرینی دووه‌م 2024

ئەمریکا: رخنە لە بوونی چەکدارانی سوپای رژیمی ئیسلامی ئێران لە عێراق دەگرێت

جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی, بە هۆی دەستێوەردان و بوونی چەکدارانی سوپای رژیمی ئیسلامی ئێران لە عێراق رخنە لە ئێران دەگرێت و دەڵێت: رژیمی ئیسلامی ئێران لە بەرژەوەندی خۆیی دەست لە کاروباری سیاسی عێراق وەردەدەن.

 

جان کێربی وتیشی هەر چەشنە دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی عێراق رەت دەکەینەوە، چونکە درواسێکانی ئەو وڵاتە تەنها لە عێراق بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا دەگەرێن و تەنها لەسەر داوای حکومەتی عێراق دەتوانن هاوکاریی ئەو وڵاتە بکەن. و هەروەها سەبارەت بە بوونی هێزی چەکداری سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی لە گرتنەوەی فەللوجەدا وتی بەردەوام باسی ئەوەمان كردووە، كە نابێ هیچ دراوسێیەکی عێراق دەست لە کاروباری سیاسیی ئەو وڵاتە وەر بدات، بوونی هێزی چەکداری سوپای پاسداران لە عێراق کێشەکانی ئەو وڵاتەی قوڵتر کردووەتەوە”.

 

لەلاێکی دیکەوە رژیمی ئیسلامیی ئێران بوونی هێزی سوپای پاسدارانی لە عێراق ڕەت دەكردەوە، بەڵام لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوە فەلوجەدا میدیاکانی ئێران چەندین وێنەی قاسم سولەیمانییان لە نزیک فەلوجە بڵاو کردەوە کە لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بەرەوە فەلوجە دەڕۆیشتن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو، سێ کەسایەتی سیاسیی سوننە مەزهەب ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بەشداری قاسم سولەیمانی و هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران لە شەڕی گرتنەوەی فەلوجەدا دەربڕی و گوتیان، بەشداری سوپای پاسداران لە شەڕی گرتنەوەی فەلوجەدا، ئەو داوایەی بەرپرسانی بەغدا ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێن، هێرش بۆ سەر فەلوجە بۆ لەناوبردنی داعشە و شەڕی شیعە و سوننی نییە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …