پاشنیوەرۆی سبەینێ پێنجشەممە خۆپیشاندانێك لەشاری هەولێر بۆ پشتیوانی لە محەمەد سدیق كەبودوەند سازدەكرێت.
لەراگەیەنراوێكدا لەمبارەیەوە هاتووە:
بۆ پشتیوانی لە زیندانی مەدەنی سەرۆكی مافی مرۆڤی كورد كاكە سدیقی كەبودبەند , كە ماوەی 24 رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە زیندانە رەشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران , گردبونەوەیەك لە شاری هەولێر لە بەردەم پاركی شانەدەر ئەنجام دەدەین.
هەولێر: بەردەم پاركی شانەدەر
رۆژ : پێنج شەمە كاتژمێر 4ی دوا نیوەڕۆ
هیوادارین هەموو ئەوانەی خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و كەرامەتی مرۆڤەكان دەزانن بەشداری گردبونەوەكە بكەن