لە میانەی کۆبوونەوەێکی هەدەپە “فیگه‌ن یوكسه‌كداغ” هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په باری تەندوروستی تێک دەچێت و بە پیی هەواڵەکان ناوبراو مەسموم کراوە.
دكتۆر “سه‌رحه‌د تۆكگۆز” به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وان، له لێدوانێكدا بۆ سایتی (سۆل)ـی توركی وتوویەتی كه گومانی ئەوە دەکرێت کە “فیگەن یوکسەکداغ” مەسموم کرابێت و هەروەها وتیشی ناوبراو ئێستە له ژێر چاودێری پزیشكدایه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو شتێك سەبارەت بە ته‌ندروستییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت.