چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024
مەریوان وریا قانع

بۆ کەبوودوەند کە بەتەنیا لەبەردەم مردندا وەستاوە…/ مەریوان وریا قانیع

من محەمەد سدیق کەبوودوەند ناناسم بەڵام ھەستدەکەم پیاوێکە چەندان سەدە تەمەنی ھەیە، ھەموو ئەوانەی جەنگ بۆ مافەکانی مرۆڤ و بۆ پاراستنی کەرامەتی ئینسان دەکەن برای عەقڵیی و ویژدانیی و ئەخلاقیی ئەم پیاوەن، تەمەنیان درێژکراوەی تەمەنی ئەوە. ئەم پیاوە لە وڵاتێکدا شەڕ بۆ پارستنی کەرامەتی مرۆڤەکان دەکات، کە تیایدا کوشتنی مرۆڤێک و کوشتنی مێروویەک وەک یەکە. مرۆڤ لە ئێرانی ئەمڕۆدا بەھایەکە لەڕیزیی ھەرە خوارەوەی ھەموو بەھاکانی تردا، شتێکە دەشێت زۆر بەئاسانی وێران و پارچەپارچە بکرێت، ھەموو سوکایەتییەکانی ناو مێژووی بەرامبەر بکرێت. ئەم وڵاتە ئەمڕۆکە بە کردەوە یەکێکە لە وڵاتە ھەرە ناشیرینەکانی دونیا، حوکمڕانەکانی تێکەڵێکی ترسناکن لە بەربەریەتیی تەقلیدیی و بەربەریەتی مۆدێرن، لە دۆگمە گەورەکانی تیۆلۆژیا و ڕووە تۆقێنەرەکانی تەکنۆلۆژیا، لە دڵڕەقی دین و دڵڕەقیی چەکی مۆدێرن، فاناتیزمی دینیی و ڕقی ئاوساوی ناسیۆنالیستیی، سزای چاخە کۆنەکان و تەکنیکی دیسپلینی مۆدێرن. ئێرانی ئەمڕۆ ئێرانێکی نەخۆش وکەنەفت و بیمارە، محەمەد سدیق کەبوودوەند لەھەوڵی تیمارکردنی مرۆڤە بریندارەکانی ناو ئەو نەخۆشخانە گەورەیەدایە. بەرگریکردن لە ژیانی ئەم پیاوە بەرگریکردنە لەو کەمە لە بەھا ی پاک کە لەو ناوچەیەدا ماوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …