دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

كرماشان: كرێكارێكی كورد بەبەرچاوی بەرپرسانەوە خۆی سوتاند

كرێكارێكی كورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە لەسەركار دەركردنەكەی، بە بەرچاوی بەرپرسانی ئیدارەی كار ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا‌و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

 

 

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە كرێكاری یەكێك لەنانەواییەكانی شاری كرماشان بەناوی “فەرزاد پریزن” كە لەسەر كارەكەی دەركراوە، بۆ بەدواداچوون بە هۆكاری دەركردنەكەی‌و كاروباری بیمەی كار، سەردانی ئیدارەی كاری كرماشان دەكات بەڵام لەلایەن بەرپرسانەوە وەڵامی نادرێتەوە.

 

 

فەرزاد هەڕەشەی خۆكوشتن دەكات‌و بەرپرسان لە وەڵامدا پێدەڵێن چی لەدەست دێت بیكات. ئەو كرێكارە كوردەش بە بەرچاوی خەڵك‌و بەرپرسانی ئیدارەی كار بەنزین بەخۆیدا دەكات‌و ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات كە بەداخەوە هەر لەو شوێنەی گیان لەدەست دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …