رۆژی رابردوو رێکەوتی 17/5/2016 “عەلی ئەڵڵا وەیسی” خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، “عەلی ئەڵڵا وەیسی” کوری “محەمەد” لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن ئیتلاعاتەوە ئەشکەنجە دراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی نادیارە.
جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو ساڵی 1387ی هەتاویش لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر و بۆ ماوەی چەند مانگ لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامی شاری سنە بوو.