هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

17 كرێكاری كانی ئاڵتونی ناوچەی تیكاب شەلاقیان لێدرا

دەزگای قەزایی رژیم لەشاری تیكاب، 17 كرێكاری كانی ئاڵتونی “ئاق دەڕە”ی بە تاوانی داواكاریی مافەكانیان بە شەلاق‌و زیندان‌و جەریمە مەحكوم كرد.

بەپێی زانیارییەكان ئەو 17 كرێكارە لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوان لەشار تیكاب لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و لقی 10ی دادگای پێداچوونەوەی ئازەربایەجانی رۆژئاوا دادگایی كراون.

بەوتەی پارێزەی كرێكاران لەلایەن دادگای تیكابەوە ئەم 17 كرێكارە بە زیندان، شەلاق‌و جەریمەی نەقدی مەحكوم كرابوون كە لەدادگای پێداچوونەوە سزای زیندان لابرا‌و بە شەلاق‌و جەریمە مەحكوم كران‌و سزای شەلاق بەسەریاندا جێبەجێ كرا.

جێبەجێكردنی سزای لێدانی شەلاق لە 17 كرێكاری كانی ئاڵتونی ئاق دەڕەی تیكاب، ناڕەزایی توڕەیی زۆری لەناو كرێكارانی‌و كوردستان‌و ئێران لێكەوتەوە. لەمبارەیەوە یەكێتی ئازادی كرێكارانی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئەم تاوانی دەزگا ئەمنییەكانی رژیم‌و كارفەرماكانی بەتوندی مەحكوم كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …