30 هێکتار لە دارستانەکانی”ماژینی” سەر بە “دەڕەشاری” پارێزگای “ئیلام” بە هۆی ئاگرکەتنەوە سووتا.
بە پێی هەواڵەکان هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە روون نییە و خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە دەستی هێزێکی تایبەتی رژیمی ئیسلامی ئێرانی لەم ئاگرکەوتنانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تایبەتی پارێزگای ئیلامی تێدایە.
جێگەی ئاماژەیە، ساڵی رابردوو زیاتر لە “١٨٥٠ “هێكتار لە دارستان و لێڕەوارەكانی پارێزگای ئیلام بە هۆی ئاگر کەوتنەوە سووتان و ئەمساڵیش هێشتا هاوین نەهاتووە، ئاگر لە جەستەی دارستانەكانی ئەم پارێزگایە بەر بووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەشێك لە دارستانه چڕ و تایبهتهکانی ئەم پارێزگایە بەهۆی ئاگرەوە سووتان.