دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

رۆژهەڵاتی کوردستان: هێزی سوپای رژیمی ئیسلامی 5 کۆڵبەری کورد بێسەروشوێن دەکەن

سوپای رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری هەرێمی کوردستان “ملەخورد”ی ئاوایی دزلی 5 کۆڵبەری کورد بێسەروشوێن دەکەن و تا ئێستاش چارەنووسی ئەو کۆڵبەرانە نادیارە.

 

سنووری مڵەخورد، لەدیوی رۆژهەڵاتی كوردستانه‌وه‌ دەكەوێتە ئاوایی دزڵی هەورامان و هاوکات هاوسنوورە لەگەڵ ئاوایی “یالانپی” سەربە شارەدێی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە هەلس‌وکەوتی هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە بۆەتە هۆی ئەوەی کە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد بە ترس و دڵەڕاوکێ و گومانەوە ژیانی رۆژانەی خۆیان بەرنەسەر و ئەمەش وایکردوە کە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد رۆژانە توشی دەیان گرفت ببنەوە و رۆژ نییە کۆڵبەرێک یان کاسبکارێکی کورد لەلایەن ئەو هێزانەوە تەقە لە خۆیان یان هێسرەکانیاننەکرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …