کۆمەڵێک لە میدیاکانی وڵاتی تورکیە لە راگەیاندنەکانی خۆیاندا باسیان لە تیرۆری “موراد قەریلان” ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە کردوە و پە کەکەش ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 26\5\2016، ژمارەیەک لە میدیاکانی وڵاتی تورکیە برایانگەیاندوە کە “موراد قەرەیلان” ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، لەلایەن هێزە تایبەتەکانی سپای تورکەوە تیرۆر کراوە. هەروەها وتراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە قەندیل ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بەو هەواڵە بڵاو نەکراوەتەوە.
لە بەرامبەردا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە، ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە و دەڵێن ئەو میدیانە نەیاری پەکەکەن و دەیانەوێت کاریگەری لەسەر هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دروست بکەن. هەروەها وتیشی: ئەو هەواڵە ڕاست نییە و موراد قەرەیلان تیرۆر نەکراوە.
ئەمەش لینکی هەواڵی بەشێک لە میدیاکانی تورکیایە:
http://www.habervaktim.com/haber/471376/murat-karayilan-olduruldu-iddiasi.html
http://www.ajanshaber.com/flas-iddia-murat-karayilan-oldu-mu-haberi/357902
http://www.internethaber.com/murat-karayilan-oldu-mu-tsk-kandilde-1596480h.htm
http://www.habervaktim.com/haber/471376/murat-karayilan-olduruldu-iddiasi.html
http://www.gazetevatan.com/murat-karayilan-oldu-iddiasi–949167-gundem/