چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەندوای داریان، کوسەی هەجیج دەخنکێنێت

جگە لە کوسەی هەجیج، چالاکانی ژینگەپارێز باس لە لەناو بردنی لێڕەواری “شاوێنە” لەلایەن ئەندازیاران و بەڕێوەبەرانی پڕۆژەی بەنداوی داریان دەکەن و لەو پێوەندییەدا ناڕەزایەتیی خۆشیان بەو فەوتاندنە دەربڕیوە.

 

کوسەی هەجیج ئاواییەکی سەر بە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە هۆی دروستکردنی بەنداوی داریان لەلایەن رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە، دەکەوێتە ژێر ئاوەوە و بە گشتی دەخنکێت.

 

بەنداوی داریان بەشێکی بەرچاو لە خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان و شوێنە مێژوویی و پیرۆزەکانی دەخاتە ژێر ئاوەوە و هەر ئەمەش بوەتە هۆی ناڕزایەتی خەڵکی ناوچەکە و تا ئێستا چەندین جار خەڵکی ناوچەکە بە دژی دروستکردنی ئەم بەنداوە ناڕزایەتییان دەربرێوە.

 

جێگەی ئاماژەیە کە بەنداوی داریان، لە دووری شەش کیلۆمیتر لە کانیی بڵ دروست دەکرێت و لە ئەگەری ئاوگیری کردنی ئەو بەنداوە نە تەنها “کوسەی هەجیج” بەڵکوو “کانیی بڵ” مەترسیی لەناوچوونی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …