سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ئێران: لە سەدا ٤٦ـی زیندانییەکان پاش ئازادبوون دەگیرێنەوە

لە سەدا 40ی زیندانیانی ئێران دوای ئازادبوون، جارێکی دیکە دەگیرێنەوە و دەگەرێندرێنەوە بۆ زیندان.

 

ئەسغەر جیهانگیر، سەرۆکی ڕێکخراوی گرتووخانەکانی ئێران دەڵێت: لە سەدا٤٠ تا ٤٦ ی زیندانەکان دوای ئازادبوون جارێکی تر دەگیرێنەوە. ئەو کەسانە یان بە هەمان تاوان یان بە تاوانی دیکە دەگیرن و دەگەرێندرێتەوە بۆ زیندان.

 

لە ئێران زیاتر لە 200 هەزار زیندانی بوونیان هەیە کە زیاترینی ئەو زیندانیانە لە شاری کەرەچ رادەگیرێن و لە سەدا 43ی زیندانیەکانی ئێران بە هۆکاری مادەسڕکەرەوەکانەوە لە زینداندان.
هەروەها هەندێ تاوانی دیکەش هەن کە ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ماددە سڕکەرەکانەوە هەیە.

 

ئەسغەر جیهانگیر لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: بە لەبەر چاوگرتنی ئەوە دەتوانین بڵێین لەسەدا %٧٠ـی زیندانیەکانی ئێران بە هۆی ماددەی سڕکەرەکانەوەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …