سێ شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 2024

فیلمی پێشمەرگە لە فێستیڤاڵی كان بینەرانی گریاند

فیلمی پێشمەرگە، فیلمێکی دۆکیومێنتەری یەکێک لە بەنێوبانگترین دەرهێنەرانی فەرەنسییە، دوێنێ هەینی لە نۆیەمین رۆژی چالاكییەكانی شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کان نمایشكرا.

لەكاتی نمایشی فیلمەكەدا شاندێكی باشووری كوردستان كە لە 15 كەس پێكهاتبوون بە جلوبەرگی كوردی ئامادەبوون. دیارترین ئەندامانی شاندەكە، فەرماندەكانی پێشمەرگە جەعفەر شێخ مستەفا و سیروان بارزانی، لەگەڵ پەرلەمانتاری كوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڤیان دەخیل بوون. هەروەها كچە گۆرانیبێژی كورد هێڵی لەڤ و كونسوڵی پێشووی فەرەنساش لە هەولێر هاوڕێیەتی شاندەكەی باشووری كوردستانیان كرد.
لەشاندەكەی باشوری كوردستان ئاڵا هوشیاری رۆژنامەنوس‌و پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لە فیلمەكەدا دەوری گێڕاوە، بەرشداری فیستواڵەكە بوو.

فیلمەكە وێنەی راستەقینەی شەڕی دژی داعش، وەك شەهیدبوون، برینداربوون، بەدیلگرتن و سەركەوتنی پێشمەرگە پیشاندەدات، بەهۆی كاریگەرییەكەشی، نمایشكردنی رۆژێكی دیكەش درێژكرایەوە. لەكاتی وێنەگرتنی فیلمەكەدا چەندین كەس برینداربوونە، بەتایبەت وێنەگرێكی كوردی فیلمەكە بەناوی ئاڵا تەیب، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بە سەختی برینداربووە.

تێری فریمۆ لەبارەی فیلمەكە قسەی بۆ رووداو كردووە و گوتوویەتی شانازی دەكات فیلمێك لەسەر ئازایەتی پێشمەرگە لە كان نمایش دەكرێت. وەك نێردراوی رووداویش باسیكرد، كاردانەوەی خەڵك بۆ هیچ فیلمێك وەك فیلمی پێشمەرگە نەبووە.

لەلایەن شاندەكەی كوردستان لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاڵای كوردستان پێشكەش بە سەرۆكی فێستیڤاڵەكە كران. كونسوڵی فەرەنساش كە بە جلوبەرگی كوردی لە فێستیڤاڵەكەدا ئامادەبوو، راگەیاند “منیش كوردم”.
سەبارەت بە بەشداربوونی لەفیستواڵەكە ئاڵا هۆشیاری لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:
“پێش لە هەموو شتێک دەبێ من سپاسی ناوی پێشمەرگە بکەم، چوون ئەگەر رەنج و ماندووبوون و خوێنی پێشمەرگە نەبووایە، ئەمڕۆ من لە کان نەدەبووم، هەر بۆیە لێرەوە سپاسی تایبەتی بنەماڵەی شەهید مەغدید دەکەم، کە ئیمان و ورەی ئەو فەرماندە هەمووانی لە کان سەرسام کرد. لەم فیلمە بە دەیان کەسی دڵسۆز و قارەمان روڵیان تیدا بینووە، دەمەوێ لیرەوە سپاسی هەر هەموویان بکەم و دەستی ماندوبوون و فیداکاریان بە گەرمی بگووشم: حسین یەزدان پەنا و هەموو پێشمەرگەکانی ئەو پارتە رۆڵێکی بەرچاویان بووە لەو فیلمە چوون رووداوی گەورە لە لای ئەوان تۆمار کراوە کە جێی پێزانیننە. شێخ جەعفەر و لیوا روکن بەختیار و شوان حەمە غەریب و لیوا ئاراس و کەمال کەرکوکی و وەستا رەسوڵ و بەهرەم عەریف یاسین و دەیان فەرماندەی تر رۆڵیان هەبووە لە هاوکاری ئەو فیلمە وەک چۆن لە کۆتایی فیلمەکە سپاسی تایبەتیان کراوە، دەمەوێ لیرەوە دیسان سپاسیان بکەم.”.

فیلمی دۆکیومێنتەری پێشمەرگە لە دەرهێنانی بێرنارد هێنری لێڤی، دەرهینەری بەنێوبانگی فەرەنسییە، کە خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە نێویشیان خەڵاتی کان. فیلمەكە 92 خولەکە، لە باشووری کوردستان وێنەگیراوە و باس لە شەڕی داعش و پێشمەرگە دەکات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …