دوو شه‌ممه‌ 9 ئه‌یلول 2024

لاوێكی كامیارانی لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە، هێزە لیباس شەخسییەكانی ئیتلاعات لاوێكی شاری كامیارانیان دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كرد.

بە پێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، كاتژمێر 10ی پێشنیوەری ئەمرۆ پێنجشەممە 30ی گوڵان، هێزە لیباس شەخسیەكانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانكوتایە سەر ماڵی لاوێكی شاری كامیاران بەناوی شاهۆ سادقی‌و دەستگیر‌و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كرد.

بە پێی زانیارییەكان بنەماڵەی سادقی ئاگاداری ئەوە نین رۆڵەكەیان لەسەر چی دەستگیركراوە‌و هیچ روونكردنەویەك لەلایەن ئیتلاعاتەوە بەوان نەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …