دوێنێ یەكشەممە 19ی گوڵان لاوێكی كرێكار لەشاری سنە بەهۆی هەژارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆسپۆست گەیشتووە، بێهزاد عەلیپور كە كرێكاری نانەوایی بووە لە شوێنی كارەكەی لە شەقامی تاڵەقانی شاری سنە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی زانیارییەكان بێهزاد تەمەنی 30 ساڵ بووەو خاوەنی منداڵێكی تەمەن سێ ساڵانەو بەهۆی هەژارییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.