ولایەتی دەڵێت: بەشار ئەسەد بۆ رژیمی ئیسلامی ئێران هێڵی سوورە و رێگە نادەین لە سەرۆکایەتی لاببرێت.
عەلی ئەکبەر ولایەتی، راوێژکاری باڵای خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کانالی (ئەلیتحاد)ی لوبنان دەڵێت: رژیمی ئیسلامی ئێران سوورە لە پشتیوانیکردنی رژیمی بەشار ئەسەد و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین ناوبراو لە دەسەڵات لاببرێت و هەروەها وتیشی ئێمە هەر لەسەرەتای هاتنەوە سەرکارمان لە ئێران پێوەندی چڕوپڕمان لەگەڵ رژیمی بەشار ئەسەد هەبوە و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین پشتیوانی ئەو وڵاتە بکەین.
وڵایەتی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی تا سەرکەوتن لەگەڵ بەشارئەسەد دەمێنینەوە و لە رێزی پێشەوەی سەنگەرەکانی بەرگری دەبین لە بەشار و حکومەتەکەی.