“سامان قادری ئازەر” لە 23ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر و ئێستاش راگوازراوە بۆ زیندانی سپای رژیمی ئیسلامی ئێران لە شاری تاران.
“سامان قادری ئازەر” لە دایکبوونی ساڵی 1370ی هەتاوی لە 23ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمی ئیسلامییەوە لە شاری بۆکان دەستگیر کراوە و ئێشتاش بە وتەی بنەماڵەی گوازراوەتەوە بۆ بەندی دووی ئەلفی زیندانی سپا رژیمی ئیسلامی لەشاری تاران.
جێگەی ئاماژەیە کە تا رۆژی 14ی گولانی ساڵی 1395 هەتاوی ئاگایان لە چارەنووسی ناوبراو نەبوو، تا ئەوەی کە لەلایەن ئیتلاعاتی شاری “ورمێ”وە پێیان راگەیاندون کە “سامان” گوازراوەتەوە بۆ بەندی دووی ئەلفی زیندانی سپا لە شاری تاران و بنەماڵەی ناوبراو دەڵێن تا ئێستاش نازانین “سامان” بۆ گیراوە و هۆاکری گرتنەکەی چییە؟ و بۆ گوازتویانەتەوە بۆ تاران.