هه‌ینی 6 ئه‌یلول 2024

سەردەشت.. شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان سپای پاسداران‌و هێزی كوردی روویدا

نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناوچەی سەردەشت شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان هێزێكی چەكداری كوردی‌و هێزكانی سپای پاسدارانی رژیم روویدا كە تا ئێستاش بەردەوامە.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، نیوەڕۆی ئەمرۆ شەڕو پێكدادانێك لەچەندین گوندی ناوچەی سەردەشت‌و زمزیران وەك هەمران‌و سیسێر .. لەنێوان هێزی كوردی‌و هێزەكانی سپای پاسداران روویدا كە تا گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك زۆر ئامبوڵانس لە شاری سەردەشت‌و رەبەتەوە بەرەو شوێنی شەڕەكە رۆیشتوون، هاوکات چەندین هیلیکۆپتێر بەشداری شەرەکەن، بەڵام تا ئێستا ئاشكرانیە ئەو هێزە كوردییە سەر بە كام یەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.

زانیاریی زیاتر بڵاودەكەینەوە…

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …