پێنجوێن : پاسدارێک کوژرا

بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری پێنجوێن پاسدارێک کوژرا و چەن ئەندامی دیکەی ئەو رێکخراوە بە توندی بریندا بوون.

بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، لە کێوی “کچلی” نزیک ئاوایی ” ئەحمەو گلوان”ی شاری پێنجوێن مینێک بە کۆمەڵێک پاسداردا تەقیەتەوە کە بوەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەن کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی ئێران و دواتر بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان.

 

بە پێی وتەی شایەتحالان ئەو پاسدارانە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و سنووری کوردستانیان بەزاندوە و خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: ئەمە یەکەم جار نییە کە هێزەکانی سپا سنوور دەبەزێنن و بە بیانووی جۆراوجۆر ئەندامانی سپا سنووری هەرێمی کوردستان دەبەزێنن و تەنانەت تەقەش لە مەردار و خەڵکی ناوچەکە دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …